Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ برێت ماكگۆرك كۆ بوونه‌وه‌

هه‌ولێر-KDP.info-  ئێواره‌ی 18ی-9ی-2018، مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ برێت ماكگۆرك نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش و شاندی یاوه‌ری كۆ بۆوه‌.


له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، كه‌ دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق و ستیڤن فاگن كۆنسووڵی گشتی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر ئاماده‌ی بوون، گفتوگۆ به‌رده‌وامه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی نیشتمانی و بنكه‌فره‌وانی عێراقی فیدراڵ  و، رۆڵی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كرا.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌سروور بارزانی جارێكی دیكه‌ دووپاتی له‌ هاوبه‌شی تۆكمه‌ و به‌هێزی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و، بایه‌خ و گرینگیی هاوكاری سه‌ربازی و ئه‌منیی درێژخایه‌ن كرده‌وه‌.