Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

حەفتەی دابێ سەرۆککۆمار ھەڵدەبژێردرێت

 

بەغدا-KDP.info-پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بڕیاردرا ، کە ھەفتەی داھاتوو سەرۆککۆمار ھەڵبژێردرێت ، کە بەپێی ئیستحقاقی ھەڵبژاردن پشکی پارتی دیموکراتی کوردستانە.

 

لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان دیاریکرا و لەکۆبوونەوەکەشدا سەرۆکی نوێی پەرلەمان رۆژی سێ شەممەی ھەفتەی داھاتووی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق دیاری کرد.

 

پەیوەست بەم پرسە، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان، ھندرێن دۆسکی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند:" ئەمڕۆ لەکۆبوونەوەی پەرلەمان د. بەشیر خەلیل حەداد بەزۆرینەی دەنگ بووە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و دواتریش سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا کە ھەفتەی داھاتوو رۆژی سێ شەممە پەرلەمانی عێراق کۆبیتەوە وتێیدا سەرۆککۆماری عێراق ھەڵبژێردرێت.

 

ھندرێن دۆسکی گوتیشی، پۆستی سەرۆککۆماری عێراق پشکی پارتی دیموکراتی کوردستانە بەپێی ئیستحقاقی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ، بۆیە تا ئەو کاتە کاندیدێک بۆ ئەو پۆستە لەلایەن پارتی دیاری دەکرێت.

 

بڵند ئیبراھیم