Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

یەکگرتوو: یەکلیستی هێز و لایەنە سیاسییەکان لە بەغدا، کورد بەهێز دەکات

دهۆک-KDP.info-سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند، پێویستە کورد بە یەکلیستی بگەڕێتەوە بەغدا و چیدی خۆیان لە یەکدی بە دوور نەگرن.

لەبارەی یەکلیستی کورد بۆ بەشداریکردن لە کابینەی نوێی عێراق، سەعید عەلی عەبۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: ''لایەنە کوردستانییەکان سەرەرای بیری جیاواز و کێشەکانیان، بەڵام بۆ گەڕانەوە بۆ بەغدا دەبێ لەگەڵ یەکتربن، ناکرێت خۆیان لە یەکدی دوور بخەنەوە.
لەبارەی گەڕانەوەی کورد بۆ بەغدا بە چ شێوازێک بی؟ سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەڵێ، لە کوردستان کێشەیەک هەیە بۆ نزیکبوونەوەی لایەنەکان، بەڵام دەبێت بە یەکگرتووی بگەڕینەوە بە‌غدا، چونکە ئەگەر یەکگرتوو نەبن پێگەیان بە لاوازی دیاردەبێ.''
دەشڵێ، نەبوونی یەکلیستی کورد لە بەغدا زیان بە کێشەی کورد لە پرۆسەی سیاسی عیراق دەگەیەنێت و چارەی سیاسی کورد ئەوەیە لایەنەکان خۆیان نزیکی یەکدی بکەن و رێککەون.''

کــاروان بــاعەدری