Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نێچیرڤان بارزانی: كوردستان بە‌رە‌و ئایندە‌یە‌كی گە‌شتر ھە‌نگاودە‌نێت

هەولێر-KDP.info-  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و جیهان کرد و رایگەیاند، كوردستان بە‌رە‌و ئایندە‌یە‌كی گە‌شتر ھە‌نگاودە‌نێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢١-٨-٢٠١٨، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە توویتێکدا بەبۆنەی جەژنی قوربان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "بە‌بۆنە‌ی ھاتنە‌وە‌ی جە‌ژنی قوربان‌، پیرۆزبایی خۆم ئاراستە‌ی خانە‌وادە‌ی سە‌ربە‌رزی شە‌ھیدان، پێشمە‌رگە‌ قارە‌مانە‌كان و موسڵمانانی كوردستان و جیھان دە‌كە‌م‌.سوپاس بۆ خۆڕاگری و كۆڵنە‌دانی ھاوڵاتییان". سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، كوردستان بە‌رە ‌و ئایندە‌یە‌كی گە‌شتر ھە‌نگاو دە‌نێت.
ئەمڕۆ لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان یەکەم رۆژی جەژنی قوربان بەڕێوەدەچێت، خەڵکیش لە بەرەبەیانییەکی زووەوە بەمەبەستی ئەنجامدانی نوێژی جەژن روویان لە مزگەوتەکان کرد و دوای ئەنجامدانی نوێژ، گەردن ئازاییان لەیەکدی کرد.

بە‌ بۆنە‌ی ھاتنە‌وە‌ی جە‌ژنی قوربانە‌وە‌، پیرۆزبایی خۆم ئاراستە‌ی خانە‌وادە‌ی سە‌ربە‌رزی شە‌ھیدان، پێشمە‌رگە‌ قارە‌مانە‌كان و موسڵمانانی كوردستان و جیھان دە‌كە‌م‌. سوپاس بۆ خۆڕاگری و كۆڵنە‌دانی ھاوڵاتییان، كوردستان بە‌رە‌و ئایندە‌یە‌كی گە‌شتر ھە‌نگاو دە‌نێت. جە‌ژنتان پیرۆز بێت.