Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەسروور بارزانی: داوا له‌ خه‌ڵك و لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ین پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ ئیراده‌یه‌كی نیشتمانییه‌وه‌ سه‌ربخه‌ن

هەولێر-KDP.info-  مەسروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، لە پەیامیدا بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز داوا له‌ خه‌ڵك و لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان ده‌كات کە پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ئیراده‌یه‌كی نیشتمانییه‌وه‌ سه‌ربخه‌ن.

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان
هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز له‌ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و موسڵمانانی كوردستان و جیهان پیرۆز ده‌كه‌م، هیوای جه‌ژنێكی ئارام بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازم.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ داوا له‌ خه‌ڵك و لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ین پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ئیراده‌یه‌كی نیشتمانییه‌وه‌ سه‌ربخه‌ن بۆئه‌وه‌ی له‌پاڵ هه‌وڵه‌‌كان ببێته‌ هۆكارێكی دیكه‌ بۆ سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنی وڵاته‌كه‌مان و به‌دیهاتنی ئه‌و ئامانج و ئاواتانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان چاوه‌ڕێن‌.
مه‌سروور بارزانی
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
20/ 8/2018