Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکایەتیی پەرلەمان لە پەیامی جەژندا هیوا دەخوازێ کورد بە یەکدەنگی بچێتە بەغدا

 

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزباییی ئاراستەی خەڵکی کوردستان کرد بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز و لە پەیامەکەشدا سەرۆکایەتیی پەرلەمان هیوا دەخوازێ کورد بە یەکدەنگی بچێتە بەغدا.

 

پەیامی پیرۆزباییی سەرۆكایه‌تیی پەرلەمان بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان

 

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵكی كوردستان بەگشتی و خانەوادەى سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان به‌تایبه‌تی دەكەین. هەروەها پیرۆزبایی لە ڕێبوارانی ماڵی خودا "حاجیانی كوردستان" دەكەین و لە خوای گه‌وره‌ داواكارین عیبادەت و ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵیان قبووڵ بكات.

 

ئومێده‌وارین ئەم بۆنە پیرۆزه‌ ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامی و سه‌قامگیریی زیاتر بۆ گەلی كوردستان و هاندەرێكی بەهێزیش بێت بۆ ڕێكخستن و یەكخستنی نێوماڵی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ى به‌ یه‌كده‌نگ و یه‌كڕه‌نگ ڕوو له‌ به‌غدا بكه‌ین به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌ براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بو پێكهێنانی كابینه‌ی نوێى حكوومه‌تی عێراق و چاره‌كردنی كێشه‌كانمان به‌ پشتبەستن بە دەستوورى هه‌میشه‌ییی عێراق و به‌ده‌ستهێنانی ما‌فه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌ چوارچێوه‌ی عێراقێكی دیموكراتیی فیدڕاڵدا.

 

دووباره‌ جه‌ژنی قوربان له‌ سه‌رجه‌م موسڵمانانی كوردستان پیرۆز بێت.

 

سەرۆكایه‌تیی پەرلەمانی كوردستان

2018/8/20