Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كەسایەتیی ناسراوی عێراق شێخ عەبدوڵڵا عەجیل یاوەر ئەلشەمەری کرد

هەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كەسایەتیی ناسراوی عێراق شێخ عەبدوڵڵا عەجیل یاوەر ئەلشەمەری كرد و لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی و ئەمنیی عێراق و كاركردن بۆ پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتەكان و نەهێشتنی ئاسەواری هزری تیرۆر و توندڕۆیی تاوتوو کرا.

ڕۆژی یەكشەممە 19ـی 8ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شێخ عەبدوڵڵا عەجیل یاوەر ئەلشەمەری كەسایەتی ناسراوی عێراقی و سەرۆكی هۆزی شەمەر كرد.
لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی و ئەمنیی عێراق و كاركردن بۆ پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتەكان و نەهێشتنی ئاسەواری هزری تیرۆر و توندڕۆیی تاوتوێ كرا. هەروەها ڕۆشناییش خرایە دۆخی ئاوارەكان و پڕۆسەی گەڕانەوەی ئەو خەڵكانەی كە بەهۆی هاتنی تیرۆریستانی داعش ماڵ و حاڵی خۆیان جێ هێشتبوو.