Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مه‌سروور بارزانی بۆ (ی ل د ک): بۆ کوردستانێکی به‌هێز تێبکۆشن

 

هه‌ولێر-KDP.info-  وێرای پیرۆزبایی له‌ یه‌كێتیی لاونی دیموكراتی كوردستان، مه‌سروور بارزانی ئومێد ده‌كات رێکخراوه‌كه‌م لاوانی کوردستان به‌ که‌ره‌سته‌ی هزری و سه‌رده‌میانه‌، بۆ داهاتووی گه‌له‌که‌مان ئاماده‌ بکات و شانبه‌شانی چین و توێژه‌کانی دیکه‌ش‌، بۆ کوردستانێکی به‌هێز تێبکۆشن.


رێز و سڵاو..
به‌بۆنه‌ی کۆتاییهاتنی کاره‌کانی هه‌شته‌مین کۆنگره‌ی رێکخراوه‌ تێکۆشه‌ره‌که‌تان "کۆنگره‌ی پێشمه‌رگه‌"  و هه‌ڵبژاردنی سه‌رکردایه‌تیه‌کی نوێ، گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێ ده‌که‌م.
(ی ل د ک) نوێنه‌رایه‌تی توێژێکی گرنگی وڵاته‌که‌مان ده‌کات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مێژووی پڕسه‌روه‌ری ئه‌م رێکخراوه‌ و هزر و تواناکانی لاوان، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌تان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت وه‌ک هه‌میشه‌ پێشه‌نگبن.
ئومێده‌وارم رێکخراوه‌که‌تان، لاوانی کوردستان به‌ که‌ره‌سته‌ی هزری و سه‌رده‌میانه‌، بۆ داهاتووی گه‌له‌که‌مان ئاماده‌ بکات و شانبه‌شانی چین و توێژه‌کانی دیکه‌ش‌، بۆ کوردستانێکی به‌هێز تێبکۆشن.
وێڕای پیرۆزبایی دووبارەم، سوپاس و دەستخۆشانەی خۆم ئاراستەی سەرکردایەتی پێشووتان دەکەم کە لە کۆنگرەی رابردوویەوە تا ئێستا خزمەتێکی شایستەی لاوانی کوردستانیان کردووە.
ئاواتم سەرکەوتن و دەسکەوتی زیاترە بۆ یەکێتیە تێکۆشەرەکەتان .
له‌گه‌ڵ رێزمدا...
براتان
مه‌سرور بارزانی
٢٠١٨/٨/١٠