هەولێر-KDP.info- لە روونکردنه‌وه‌یه‌کیدا پێوەست بە مۆڵەتدان بە کەناڵی ئازادی، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێ، کە هیچ رێگری و گرفتێک له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌کەیانه‌وه نه‌بووه. ئەمە دەقەکەیەتی:
هه‌فته‌نامه‌ی (رێگای کوردستان)ی زمانحاڵی حزبی شیوعیی کوردستان، له ژماره (١١٣٦)ی خۆیدا، رۆژی سێشه‌ممه ٢٠١٨/٨/٧ بڵاوی کردۆته‌وه، گوایه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، رێگری کردووه له مۆڵه‌تدان به که‌ناڵی ئازادی.
به هه‌موو لایه‌کی راده‌گه‌یه‌نین، هیچ رێگری و گرفتێک له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌کانمانه‌وه نه‌بووه، بۆ زانیاریی زیاتری هه‌فته‌نامه‌ی رێگای کوردستان و که‌ناڵی ئازادیی به‌ڕێزیش، دوای پێشکه‌شکردنی داواکاریی مۆڵه‌تی که‌ناڵه‌که، له‌ماوه‌ی که‌متر له مانگێکدا رێکه‌وتی ٢٠٠٩/٨/٣١ دامه‌زراوه‌کانی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، به فه‌رمی وه‌ڵامی ئه‌رێنی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیان داوه‌ته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان
٢٠١٨/٨/٩