Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

خولێکی مەشقی زێرەڤانی لەسەر دەستی راهێنەرانی ئیتاڵی کۆتایی پێهات

 
هەولێر-KDP.info- کۆتایی بە خولێکی راهێنانی هێزێکی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی هات، کە لە لایەن راهێنەرانی ئیتاڵییەوە ئەنجامدراوە.
 
ئەمڕۆ خولێکی سێ مانگی بۆ ٦٥ پێشمەرگەی فەرماندەیی زێرەڤانی لە سەر دەستی راهێنەرانی ئیتاڵی کۆتایی هات، کە خۆی لە مەشقی چۆنییەتی پاراستنی کەسایەتییەکان و چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی ئاژاوەگێڕی و دانانی بازگە و، چەندین ئەرکی سەربازی دیکەی لە خۆ گرتبوو کۆتایی پێهات.
 
عەمید دێدەوان خورشید بەرپرسی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، بۆ راگەیاندنەکان، ئاماژەی بە بەردەوامیدانیان لە مەشق و راهێنان و پێدانی زانیارى بە هێزەکانی پێشمەرگە، لە پێناو زیاتر شارەزایی و چالاکییان بۆ پاراستنی هەموو دامودەزگاکان و سەرجەم هەرێمی کوردستان.
 
ئەوەش لە کاتێکدایە کە وڵاتی ئەڵمانیاش لە چەند رۆژی رابردوودا دوپاتی کردەوە، کە هاوکارییەکانیان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.
 
 
 
خێڵان بەختیار