Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نێچیرڤان بارزانی پێشوازى له‌ كونسووڵی نوێی ئه‌ڵمانیا كرد‌

 

هەولێر-KDP.info-  نێچیرڤان بارزانی پێشوازى له‌ كونسووڵی نوێی ئه‌ڵمانیا كرد‌ و لە دیدارەکەدا خاتوو باربارا جه‌ختی له‌ به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیا كرده‌وه‌ و به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌ مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و هاندانی كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كانى بۆ سه‌رمایه‌گوزاریكردن له‌ هه‌رێمی كوردستان، دووپات كرده‌وه‌.

 

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌‌ 8/8/2018  نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ خاتوو باربارا وۆلڤ، كونسووڵی گشتیی نوێی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا كه‌  دلشاد بارزانی نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئه‌ڵمانیا ئاماده‌ی بوو، خاتوو باربارا سوپاسی داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ هاوكاری و ئاسانكارییه‌كان له‌ كار و چالاكییه‌كانی و جه‌ختی له‌ به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیا كرده‌وه‌ و به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌ مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و هاندانی كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كانى بۆ سه‌رمایه‌گوزاریكردن له‌ هه‌رێمی كوردستان، دووپات كرده‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌  نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌ خاتوو باربارا كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌ركی نوێیدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها سوپاسی ئه‌ڵمانیای كرد بۆ هاوكارییه‌ مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له‌ پرۆسه‌ی ڕیفۆرمی‌ وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ و هیوای به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی خواست، هه‌روه‌ها پشتگیریی خۆی و داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی بۆ كار و چالاكییه‌كانی نیشان دا، جه‌ختیشى له ‌پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، كرده‌وه‌.

تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاته‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.