Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

کونسووڵی چیک: لە کوردستان هەست دەکەم لە نێو خزم و کەسی خۆمم

هەولێر-KDP.info-  سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسووڵی گشتیی كۆماری چیك لە هەولێر كرد و لە دیدارەکەدا کونسووڵی چیک گوتی ئەو ماوەیەی لێرەم هەست دەکەم لەنێو خزم و کەسی خۆمم.

ڕۆژی چوارشەممە ٨ـی٨ـی٢٠١٨ لە سەلاحەدین سەرۆك بارزانی پێشوازی لە میخائیل سڤۆبۆدا كونسووڵی گشتیی نوێی كۆماری چیك لە هەولێر كرد.
لە دیدارەكەدا كونسووڵی گشتیی كۆماری چیك كە بە مەبەستی خۆناساندن سەردانی سەرۆك بارزانیی كردبوو، خۆشحاڵیی خۆی بە نزیکیی و دۆستایەتیی هەردوو گەلی چیك و کوردستان دەربڕی و گوتی ئەو ماوەیەی لێرەم هەست دەکەم لەناو خزم و کەسی خۆمم. كونسووڵی گشتیی كۆماری چیك لە هەولێر لە درێژەی قسەكانیدا جەختی لەوە كردەوە هەموو هەوڵی خۆی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان دەخاتەگەڕ و کاری جیدیش دەکەن بۆ پەرەپێدانی کاری زیاتری هاوبەش لە بوارەکانی خوێندنی باڵا و پەروەردە و کشتوکاڵ و پیشەسازی و بازرگانی، جگە لە کارکرنیان لە هاوکارییکردنی ئاوارەکان.
لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی بەخێرهاتنی كۆنسووڵی گشتیی نوێی كۆماری چیكی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كارەكانی و سوپاسی گەل و حكوومەتی كۆماری چیكی كرد كە پاڵپشتی گەلی كوردستان و هێزی پێشمەرگە بوونە و داوایشی كرد دۆستایەتیی گەلی كوردستان و گەلی كۆماری چیك قووڵتر بێت و هەماهەنگی و هاوکاریی هەردوولاش لە هەموو بوارەکاندا زیاتر بکرێت.