Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

عامری: حەشدی‌شەعبی ئەو حکوومەتە دەڕووخێنێ کە ئەمەریکا سەرۆکوەزیرانەکەی دیاری بکات

 

بەغدا-KDP.info-  سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح، هادی عامری دەستتێوەردانی ئەمەریکای لە دیارکردنی سەرۆکوەزیرانی دابێی عێراقی ڕەت کردەوە و، گوتیشی کە خۆی ڕازیی نەبووە لەسەر حیسابی هاوپەیمانیی شیعەکان بەربژێری ئەو پۆستە بێ.

عامری لە دیداریدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان گوتی "پڕۆژەیەک هەیە بۆ بێهێواکردنی عێراقییەکان و ئەمەش لە بوونی داعش مەترسیدارترە."

پێوەست بە دەستوەردانی ئەمەریکایش لە دیاریکردنی سەرۆکوەزیران دابێ، دەپرسێ "ئایا مافی ئەوەمان هەیە پۆلیسێک لە ئێران یان لە تورکیا یانیش لە سعوودیا و بە ئەمەریکایشەوە دابمەزرێنین، وەڵامەکە نەخێرە. کەواتە بۆچی قەبووڵی بکەین سەرۆکوەزیرانمان بۆ دیاری بکەن؟"

ئاماژە بە سەردانێکی برێت ماکگورک نوێنەری، هادی عامری گوتی "پێمگوت، قەبووڵ ناکەین دەست وەربدەنە کاروباری سیاسیی عێراق، هەروەها قەبووڵی ناکەین ناوێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەسەرماندا بسەپێنن، ئەگەر بێتو هەر ناوێک بسەپێنن، ئەوا لە دوو مانگدا حکوومەت لەلایەن حەشدی شەعبییەوە شکست دەبات؛ پاش ئەوە عەبادی پێوەندی پێوە کردم و لەسەر ئەو قسانەم بۆ ماکگورک گلەیی کرد."
ئەو گوتیشی، هیوایەکی گەورە هەیە لە ڕێی سەرۆکوەزیرانی داهاتووەوە عێراق هەستێتەوە و سەرۆکوەزیرانێک بێ مەیدانی، نەک لە کۆشک دابنیشێ.
  
عامری نایشارێتەوە کە، هۆکاری خراپیی باری ئابووریی عێراق گەندەڵییە و ئاماژەیشی دا "ڕوانگایەک هەیە لە ڕێی کاری مەیدانییەوە وڵات بینا بکرێتەوە، بەڵام هێشتا بڕوامان بە ئەو ناوانە نییە کە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی پێشنیاز کراون."
گوتیشی "ئەگەر ببم بە سەرۆکوەزیران، ئەوا کار بۆ حکوومەتی هەتساندنەوەی وڵات دەکات و ئەنجوومەنێکی ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزاری، کە هاوشێوەی ئەزموونی (التصنیع العسكری)ـی سەردەمی ڕژێمی پێشوویە."

لەبارەی هاوپەیمانەتیی فەتح و سائیروونیشەوە کە لە ماڵی موقتەدا سەدر ڕاگەیێندرا، گوتی "هاوپەیمانەتییەکی کۆمەڵگەیی دەبێ ڕێگر دەبێ لە تێکچوونی پێوەندیی نێوان جەماوەری هەردوولا لە داهاتوودا."


زریان زیاد