Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پێدانی مووچەی پێشمەرگە دەستی پێکرد، بەردەوام دەبێت

 

هه‌ولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ دەستکرا بە دابەشکردنی مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی، پێدانی مووچەی وەزارەتەکانی دیکەش بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، دەستی بە دابەشکردنی مووچەی دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان کرد، هاوکات پێدانی مووچەی مانگی پێنجی سەرجەم  وەزارەت و شوێنەکانی دیکەی حکوومەتی هەرێم لە رۆژانی داهاتوودا بەردەوام دەبێت.

 

خێڵان بەختیار