Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

كەركووك.. تەقینەوەكان لە رێگەی نارنجۆك و بۆمبی دەستییەوە ئەنجام دراون

 

كەركووك-KDP.info- گوتەبێژی پۆلیسی كەركووك دەڵێ، بە هۆی زنجیرەیەك تەقینەوەوە لە شاری كەركووك، كە لە رێگەی بۆمبی دەنگییەوە ئەنجام دراون، 9 كەس بریندار بوونە.

دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر، دۆخی ئەمنیی شاری كەركووك تێك چووە و بەردەوام تەقینەوەی لێ ڕوو دەدات، هێزە ئەمنییەكانیش توانای كۆنتڕۆڵكردنی دۆخەكەیان نییە.

ئەفراسیاو كامیل، گوتەبێژی پۆلیسی كەركووك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە شاری كەركووك چوار تەقینەوەی یەك لە دوای یەك لە ناوچە جیاجیاكان ڕوویان داوە و، بەو هۆیەوە نۆ كەس كە خەڵكی ئەو شارەن، بوونەتە قوربانی".

كامیل گوتیشی، تەقینەوەكان لە رێگەی نارنجۆك و بۆمبی دەستییەوە ئەنجام دراون و تاوەكو ئێستایش ئەنجامدەرانی تەقینەوەكە نەزانراوە كێن.

ئەو تەقینەوانەی ڕوویان داوە، زیاتر لەسەر رێگەی بەغدا بوونە و ئەوانەی دیكەیش لەسەر رێگەی مەمدودە و شۆڕیجە روویان داوە.

 

بڵند ئیبراهیم