Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نێچیرڤان بارزانی: به‌ره‌و ژیانێكى باشتر هه‌نگاو ده‌نێین، داوا له‌ لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان ده‌كه‌م یه‌كڕیزبن

 
هه‌ولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ زنجیره‌ تویتێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژه‌ سه‌خته‌كان خه‌ریكه‌ تێده‌په‌ڕن و ئاسۆیه‌كى روونتر و ئاینده‌یه‌كى گه‌شتر له‌پێش هه‌رێمی كوردستانه‌‌.
 
ھەروەھا نێچیرڤان بارزانی نووسیویه‌تی، به‌ فیداکاری پێشمەرگە قارەمانەکان، خۆڕاگریى كوردستانییان و به‌ كار و هه‌وڵى به‌رده‌وامى حكوومه‌ت بۆ چاكسازى، به‌ره‌و ژیانێكى باشتر هه‌نگاو ده‌نێین.
 
سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان جارێکی دیكە داوا له‌ لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان ده‌كات‌، ته‌با و یه‌كڕیزبن و به‌ به‌رنامه‌یه‌كى هاوبه‌شى كوردستانییانه‌ به‌شداریى گفتوگۆكانى پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى عێراق بكه‌ن. ئامانجى سه‌ره‌كیمان بەدەستھێنان و پاراستنی سەرجەم مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌‌.