Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پارتی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی مستەفا عەقراوی دەکات

بەڕێزان خانەوادەی مستەفا عەقراوی

خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان، تێکۆشەر و دڵسۆزی پارتی و رێبازی بارزانی، خوالیخۆشبوو (مستەفا عەقراوی) کادیری لیژنە ناوچەی پاسیفیک_ی پارتیمان لە وڵاتی نیوزلەندا. بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە کوردپەروەرەکەتان و سەرجەم خزم و  هەڤاڵ و هاوکارانی خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین. لە خودای گەورە داواكارین سەبوری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی کۆچکردویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

انالله‌ وانا الیه‌ راجعون

مه‌كته‌بی سیاسی

پارتی دیموکراتی کوردستان