Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لیستی پلەبەرزكردنەوەی پێشمەرگە دراوەتە ئەنجوومەنی وەزیران

 

هەولێر-KDP.info-  سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێ، بۆ وەرگرتنی رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران، لیستی بەرزكردنەوەی پلەی پێشمەرگە بۆ ساڵی ،٢٠١٦ دراوەتە ئەنجوومەنی وەزیران.


شیلان شێخ جەعفەر، سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "وەكو موژدەیەك بۆ هەموو پێشمەرگە و فەرماندە قارەمانەكان، لیستی پلەبەرزكردنەوەی ساڵی ٢٠١٦  دراوەتە ئەنجوومەنی وەزیران"، وەک ئەو زانیاریی دا، پلە بەرزكردنەوەكە تەنیا هی ساڵی 2016ـەیە، بەرزکردنەوەی پلەی عەمیدەوە بۆ لیوا، هەروەها لیوا بۆ فەریق ناگرێتەوە.

سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان گوتیشی، "بۆ پلەبەرزكردنەوەی ساڵی ٢٠١٦ بڕیار وەرگیراوە، بەڵێنیان داوە دوای ئەو ساڵە  ٢٠١٧ و ٢٠١٨ش بگرێتەوە و بیكەنە لیست و ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی بكەن، كە وەزارەتی پێشمەرگە پێیان راگەیاندین لە قۆناغەكانی تردا پلەبەرزكردنەوەی ساڵی ٢٠١٧ و ٢٠١٨ ئامادە دەكرێت."


ڕابین شێروانی