هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستاندا بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پڕۆژیاسای هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆکایەتیی هەرێم پەسەند کرا.
سه‌عات ١١ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ٢٠١٨/٧/١١، په‌رله‌مانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (٦)ى ئاساییی خولی به‌هاره، ساڵی پێنجه‌می خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می ئه‌نجام دا.
سه‌ره‌تا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه كه له چوار خاڵ پێك هاتبوو، خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه‌یاسای (هه‌موارى په‌یمانگه‌ی دادوه‌رى له هه‌رێمی كوردستان)، به پێی مادده‌ى (٧١)ی په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان، ژماره (١)ى ساڵى ١٩٩٢ى هه‌مواركراو، خاڵی دووه‌میش بریتی بوو له گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌یاسای (هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم)، به پێی مادده‌كانى (٧٥،٧٤،٧٢)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان، ژماره (١)ى ساڵى ١٩٩٢ى هه‌مواركراو، خاڵی سێیه‌میش بریتی بوو له گفتوگۆكردنى پڕۆژه‌بڕیارى (پێشواز به پێی پرۆتۆكۆل له فڕۆكه‌خانه‌كان و خاڵه سنوورییه‌كان تایبه‌ت به پێشوازی له ئه‌ندامانى په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و هاوتا وه‌زیفییه‌كانیان)، به پێی ماده‌كانى (٧٥،٧٤،٧٢)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان، ژماره (١)ى ساڵى ١٩٩٢ى هه‌مواركراو، خاڵى چواره‌م و كۆتاییی به‌رنامه‌ی كاریش بریتی بوو له گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، كه له لایه‌ن لیژنه‌ی كاتی بۆ پێداچوونه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاماده كراوه، به پێی بڕیاری ژماره (٢٦)ى ساڵی ٢٠١٤ و بڕگه‌ی (٨)ی مادده‌ی (په‌نجا و شه‌شه‌م)ى یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره (١)ى ساڵى ١٩٩٢ى هه‌مواركراو و پاڵپشت به مادده‌ی (٩٤)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (١)ى ساڵى ١٩٩٢ى هه‌مواركراو.
پاشان له لایه‌ن خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، پوخته‌ى كۆنووسی دانیشتنی پێشووی په‌رله‌مان خوێندرایه‌وه، هه‌روه‌ها ناوى ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى په‌رله‌مانیش خوێندرایه‌وه كه له دانیشتنی پێشوو مۆڵه‌تیان وەرگرتبوو، یان ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه نه‌بوون و ناوى ئه‌و ئه‌ندامانه‌شی كه بۆ دانیشتنی ئه‌مڕۆ مۆڵه‌تیان وه‌رگرتبوو، خوێندرایه‌وه.
به پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار، له لایه‌ن لیژنه‌ی كاروباری یاسایی خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای هه‌موارى په‌یمانگه‌ی دادوه‌رى له هه‌رێمی كوردستان كرا و له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیشه‌وه ئاراسته‌ی لیژنه‌ی یاسایی كرا بۆ ئه‌نجامدانی ڕێكاره یاساییه‌كانی.
خاڵی دووه‌میش بریتی بوو له گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، لیژنه‌ی كاروباری یاسایی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ مادده و بڕگه‌كانی پڕۆژه‌كه كرد و كه له ٥ مادده پێك هاتووه و له لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه ده‌رگای گفتوگۆ بۆ تاوتوێكردنی مادده و بڕگه‌كانی پڕۆژه‌كه كرایه‌وه و مادده‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كه كه تایبه‌ت بوو به دواخستنی كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆی لێ نه‌كرا و به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا.
مادده‌ی دووه‌می پڕۆژه‌كه‌ش تایبه‌ت بوو به كاركردن به یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم ژماره ٢ی ساڵی ٢٠١٧، دوای داڕشتنه‌وه و زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك بۆ گرێدانی كاره كارگێڕى و ئیدارییه‌كانی دیوانه‌كه به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، به‌م شێوه‌یه به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا.
مادده‌ی سێیه‌میش تایبه‌ت بوو به كاتی بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، دوای جێگیركردنی ده‌سته‌واژه‌ی "له ماوه‌ی دوو خولی گرێدانی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی داهاتوو"، به‌م گۆڕانكارییه‌وه به زۆرینه‌ی ده‌نگ ئه‌و مادده‌یه‌ش په‌سند كرا و مادده‌كانی چواره‌م تا شه‌شه‌میش له‌گه‌ڵ هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندن تایبه‌ت بوون به حوكمه كۆتاییه‌كان و به جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه و په‌سندكردنی هه‌ر یه‌كێكیشیان به زۆرینه‌ی ده‌نگ بوو.
دواتر سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كۆی پڕۆژه‌كه‌ی خسته ده‌نگدانه‌وه و به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا.
خاڵی سێیه‌می به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه‌ش بریتی بوو له گفتوگۆكردنى پڕۆژه‌بڕیارى (پێشوازى به پێی پرۆتۆكۆل له فڕۆكه‌خانه‌كان و خاڵه سنوورییه‌كان تایبه‌ت به پێشوازی له ئه‌ندامانى په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و هاوتا وه‌زیفییه‌كانیان)، پڕۆژه بڕیاره‌كه له ٥ خاڵ پێك هاتبوو، خاڵه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می تایبه‌ت بوون به چۆنیه‌تیی ڕێكخستن و په‌یڕه‌وكردنی پێشوازییه‌كان به پێی پرۆتۆكۆل و خاڵه‌كانی دیكه له‌گه‌ڵ هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندن تایبه‌ت بوون به حوكمه كۆتاییه‌كان و له‌گه‌ڵ زیادكردنی خاڵێك بۆ پڕۆژه‌كه، بڕگه و خاڵه‌كان به جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه و په‌سندكردنی هه‌ر یه‌كێكیشیان به زۆرینه‌ی ده‌نگ بوو.
دواتر سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كۆی پڕۆژه‌كه‌ی خسته ده‌نگدانه‌وه و به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا، به‌م شێوه‌یه كۆتایی به دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان هات و كۆتاخاڵی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه كه تایبه‌ت بوو به گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان دوا خرا بۆ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥/٠٧/٢٠١٨.