به‌غدا-KDP.info- به‌رپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه پێویسته ئه‌مجار كورد پێداگری له‌سه‌ر دانانی ئالیه‌تێك بكات بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كان، چونكه له ماوه‌ی ڕابردوو هیچ ڕێككه‌وتنێك جێبه‌جێ نه‌كراوه و هاتنی سوننه و شیعه‌ش بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان و شه‌خسی سه‌رۆك بارزانی به كلیلی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌زانن.
ڕۆژ به ڕۆژ دانوستانه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان گه‌رموگوڕتر ده‌بێت و ئێستا شانده عێراقییه‌كان ده‌ستیان به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كوردیش ڕازی بكه‌ن و به‌شداری له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت بكات و به ڕای چاودێرانیش هیچ حكوومه‌تێك به‌بێ كورد دروست نابێت.
به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا، شوان محه‌مه‌د ته‌ها، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان به‌تایبه‌تی گرنگیی زۆری هه‌یه، بۆیه ئێستا جموجووڵ هه‌یه و سه‌ردانی لایه‌نه‌كانی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌وە سه‌رچاوه‌ی گرتووه، ئێمه له سه‌روبه‌ندی كۆتاییهاتنی ژماردنی ده‌نگه‌كانین، بۆیه گفتوگۆكان گه‌رموگوڕتر ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تێك دروست بكرێت جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندیی هه‌موو لایه‌ك بێت، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نییه كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی له به‌رده‌م نه‌بێت، به‌ڵام هه‌نگاوی خێراتر ده‌نرێت."
شوان محه‌مه‌د ته‌ها گوتیشی: "ئێمه سه‌ردانی به‌غدامان كرد و سوننه و شیعه‌ش سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووە، ئه‌مه‌ش گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه ئاسایی بكرێته‌وه، چونكه پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و پارتیش گرنگیی خۆی هه‌یه و له دانوستانه‌كان قورساییی خۆی ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت دروست بكرێت."
ته‌ها باسی له‌وه‌ش كرد: "ئه‌و خاڵانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردوویانه‌ته بنه‌ما بۆ دانوستانی پێکهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ته‌ندروستن، كه ئه‌وانیش شه‌راكه‌ت و هاوسه‌نگی و تەوافق و جێبه‌جێكردنی ده‌ستووره و جگه له‌وه‌ش، به لای ئێمەوە پڕۆژه‌ی ئه‌و لایه‌نه گرنگه كه حكوومه‌ت دروست ده‌كات و چۆن جێبه‌جێی ده‌كات و پێویسته ئالیه‌تێك هه‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنی، چونكه پێشتر حكوومه‌ته‌كانی عێراق پڕۆژه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ نه‌كردووه."
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: "پێویسته كورد ئه‌مجاره پێداگری بكات له‌سه‌ر دانانی ئالیه‌تێك بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كان و پڕۆژه‌ی حكوومه‌ت كه هه‌موو لایه‌نه‌كان له سه‌ری ده‌گه‌نه ڕێككه‌وتن."
ئیسماعیل سایه‌میر، كارگێری لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "گه‌رموگوڕییه‌ك هه‌یه له لایه‌ن لایه‌نه‌كان بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ و ڕه‌نگه دوای سه‌ردانی شاندی هاوبه‌شی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا شاندی نه‌سر و سائیرونیش دێنه هه‌رێمی كوردستان، چونكه لایه‌نه شیعی و سوننه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه كه كلیلی چارەی كێشه‌كان لای هه‌رێمی كوردستان و تایبەت لای سه‌رۆك بارزانییه."
ئیسماعیل سایه‌میر باسی له‌وه‌ش كرد: "سه‌ركرده‌كانی ئه‌وان به‌رده‌وام باس له‌وه ده‌كه‌ن، کە به‌بێ هه‌رێمی كوردستان ناتوانن هیچ كێشه‌یه‌ك چاره بكه‌ن، چونكه هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه كێشه‌كانی چاره كردووه و بووەته ڕزگاركه‌ری عێراق له كێشه‌كان."
بڵند ئیبراهیم