هەولێر-KDP.info- دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەرنامەی کاری دانیشتنی ئاسایی ئەمڕۆ چوار شەممەی راگەیاند، کە وێنەیەکیان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێردراوە، هاتووە کە خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە یاسا و بڕیار دەکرێت.
دەقی راگەیاندنراوەکەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێمی کورستان:
به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (6)ی ئاساییی خولی به‌هاره رۆژی چوارشه‌مه 2018/7/11
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (6)ی ئاساییی خولی به‌هاره رۆژی چوارشه‌مه رێكه‌وتی 2018/7/11ی راگه‌یاند كه به‌مشێوه‌یه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (6)ی ئاساییی خولی به‌هاره رۆژی چوارشه‌مه 2018/7/11
به‌پێی حوكمه‌كانى بڕگه (1)ى مادده (20) له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان-عیراق، ژماره (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (6)ی ئاساییى خولی به‌هاره‌ى ساڵی پێنجه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنى چواره‌مى په‌رله‌مان، له كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 2018/7/11، به‌مشێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه یاسای (هه‌موارى په‌یمانگه‌ی دادوه‌رى له هه‌رێمی كوردستان)، به‌پێی مادده‌ى (71) له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان، ژماره (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو:
دووه‌م: گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای (هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم)، به‌پێی ماده‌كانى (75،74،72) له په‌رله‌مانى كوردستان ژماره (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.
سێیەم: گفتوگۆکردنی پڕۆژە بڕیاری (پێشوازی بە پێی پرۆتۆکۆل لە فڕۆکەخانەکان و خاڵە سنوورییەکان تایبەت بە پێشوازی لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان، ئەنجوومەنی وەزیران و هاوتا وەزیفییەکانیان)، بە پێی ماددەکانی (75،74،72) لە پەرلەمانی کوردستان ژمارە (1)ى ساڵی 1992ى هەموارکراو.
خاڵی چواره‌م و كۆتایی به‌رنامه‌ی كاریش بریتی بوو له گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاماده‌كراوه، به‌پێی بڕیاری ژماره (26)ى ساڵی 2014 و بڕگه‌ی (8) له مادده‌ى (په‌نجاو شه‌شه‌م)ى یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو و پاڵپشت به مادده‌ى (94)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.
بێگه‌رد دڵشاد شكرالله جعفر ابراهیم ئێمینكی
سكرتێری په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق