د.محه‌ممه‌د خدر مه‌ولوود
زۆر گرنگه شاندی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌غدا به ئه‌هلی به‌یت و ئه‌هلی سوننه‌وه هه‌ڵپه‌ی هاتنه هه‌ولێریان هه‌بێ، له كاتێكدا پرۆسه‌ی سیاسی و پێكهێنانی حكوومه‌تی تازه له وڵاتی به‌ناو عێراقدا كه تێیدا ته‌وافوق و پێكه‌وه‌ژیانی هاوبه‌شی له‌به‌رده‌م ئاینده‌یه‌كی نادیاره، وه‌ك مریشكی له هێلكه‌چووی به‌زۆر هه‌ڵكوڕماوی سه‌ر (هێلكه‌ی دووزه‌ردێنه و ڕاوكه بۆ‌دانراو) وایه. پرۆسه‌كه له به‌غدا له ژووری نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌یدا دوور نییه به (له‌دایكبوونی قه‌یسه‌ری) و دواژان و به‌ره‌ژانیش وا به‌سانایی له‌دایك نه‌بێت.
ئێستا كه لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌غدا تاك تاك و جووت جووت، هه‌رچۆنێك بێ و به چ ڕێگایێ بێ خۆیان ده‌گه‌یێننه هه‌ولێر و مه‌به‌ستیانه بگه‌نه (سه‌ربه‌ن – مه‌سیف)ی باره‌گای بارزانی و له‌به‌ده‌م به‌رێزیان شه‌رحی حاڵی خۆیان بكه‌ن و داوای چاره‌سه‌رێ بۆ باری سیاسی و پرۆسه چه‌قبه‌ستووه‌كه‌ی عێراق بكه‌ن. ئه‌وه پێگه‌ی كورد و سه‌رۆك بارزانی پێشانی هه‌مووان ده‌دات و ده‌یسه‌لمێنی بێ سه‌رۆك بارزانی ئه‌و قۆناغه ئه‌سته‌مه بێته دی.
ئه‌و چه‌ند دیمه‌نه‌ی شه‌وی هه‌ینی و رۆژی شه‌ممه 6 و 7-7-2018 له فرگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر و دواتر له مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بینیمان، لای من ئه‌م چه‌ند ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه‌ن و له مانایێ زیاتر هه‌ڵده‌گرن:
یه‌كه‌م: له دوای ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان به سه‌ركه‌وتوویی و دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری داگیركردنی كه‌ركووك، به‌غدا له ترسان و وه‌ك سزادانی به‌كۆمه‌ڵیش ئاسمانی فرگه‌كانی لێ داخستین و پردی ئاڵتوون كۆپریشی ته‌قانده‌وه. به‌ڵام كوردستان (جبل الاشم) خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌دا و نه خاكی ڕاده‌ست كرد، نه ئاسمان.
دووه‌م: پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك پارت و حزب نه‌ك هه‌ر له كوردستان به‌ڵكو له سه‌رئاستی عێراقیشدا وه‌ك یه‌كه‌مین پارته له ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانه‌تی و به‌ته‌نیا زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقی بردۆته‌وه. ئه‌م سه‌ركه‌وتنه به دۆست و نه‌یارانی كوردی سه‌لماند كه ئه‌م پارته وه‌ك چۆن خۆی وه‌ك حزب له ناوچه‌كه‌دا پێشه‌نگی دسپلین و سیسته‌ماتیكی پارتایه‌تی و رێكخراوه‌یییه، ئاوایش سه‌رۆك و ڕابه‌ره‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ژماره‌یه‌كی گرنگی نێو ژماره مه‌زنه‌كانه و مه‌رجه‌عی باڵای پرسه چاره‌نووسسازه‌كانه و خودانی پرسێكی پیرۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تی و تێڕوانینیشی بۆ پرسه‌كه له سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی پله و پۆسته‌كانی به‌غدایه و سازشیش هه‌ڵناگرێ.
سێیه‌م: سه‌رۆك بارزانی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی كاریگه‌ری نێو بزاڤی رزگاریخوازی له ناوچه‌كه، هه‌ر له سه‌رده‌می پۆل بریمه‌ری حاكمی سیاسییه‌وه ڕۆڵی كاریگه‌ری خۆی له یرۆسه‌ی سیاسی و نووسینی ده‌ستووردا بینیوه، ئه‌و حكشومه‌تانه‌ی به‌غدایش له‌كاتی دامه‌زراندنیاندا هانایان بۆ به‌ڕێزییان هێناوه و دوای دامه‌زراندنیشیان، هه‌ر كه پشتییان له هه‌ولێر كردووه و به‌ره‌و به‌غدا شۆڕ بوونه‌ته‌وه، به‌داخه‌وه پشتییان له بارزانی و به‌ڵێن و رێككه‌وتنه‌كانیان، پشتییان له ته‌وافوق و پێكه‌وه‌ژیانی هاوبه‌ش و هاوسه‌نگیی سیاسی كردۆته‌وه.
نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش به‌ڵكو بڕینی بوودجه و مووچه و گه‌مارۆی ئابووری و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌ك و تفاقی جه‌نگیی پێشمه‌رگه و، هه‌ر له دوای كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له ناوچه‌كه و یاریكردن به مووچه و بوودجه‌ی پێشمه‌رگه و هێرشی سوپا و په‌لاماردان، سزادانی به‌كۆمه‌ڵ و چه‌ندین ره‌فتاری دیكه‌ی به‌غدا.. ئه‌وه حكوومه‌ته یه‌ك له دوایه‌كه‌كانی به‌غدا بوونه كه به هه‌وڵ و كۆششی كورد و سه‌رۆك بارزانی دامه‌زراون و ئه‌و نه‌هامه‌تی و قه‌یرانانه‌یان بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه خۆڕاگره‌كه‌ی درووست كردووه و مه‌به‌ستیش له درووستكردنیان ڕوونه كه بۆچی و له پای چی دابووه.
چواره‌م: دڵنیاین سه‌رۆك بارزانی ئه‌م واقیعه تاڵه‌ی دوێنێی له‌به‌رچاوه، به وردییش بیر له ئه‌و دیفاكۆتۆیانه ده‌كاته‌وه كه دێنه پێش.
هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و بادانه‌وه‌ش له كاری سیاسی‌دا كاتێ سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن كه، ده‌بنه گرفت و مۆڕاڵ. جا مه‌ترسییه‌كان لێره‌دا چه‌كه‌ره ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌وا (به‌غدای خاتوو حه‌لیمه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر عاداتی قه‌دیمه..) و ئێمه‌ی مارانگه‌سته‌ی ده‌ستی خاتوو حه‌لیمه‌ش ده‌بێ ئه‌وجاره‌یان وشیارتر و وریاتر بین، تا كه‌نارگیر نه‌كرێین، گرفته ناوخۆییه‌كان وه‌لانێین، به یه‌كده‌ستی و یه‌كگرتوویی پشتیوانی سه‌رۆك بارزانی بین.