Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

خەسرۆ گۆران: لە نەینەوا پارتی کورسییەک زیاد دەکات

هەولێر-KDP.info-   بە ھەژماردنەوەی دەنگی ھەڵبژاردنەکانی ١٢ی ئایاری پەرلەمانی عێراق پارتی خۆشحاڵە و بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنیش دەڵێ، ئەوانەی دەنگیان بۆ فەوتاندنی دەنگی پێشمەرگەدا روویان رەشبێت.

دوێنێ دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق چەند بڕیارێکی لەبارەی ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنەکانی عێراقی دەرکرد و فەرمانیدا ھەژمارنەکردنی دەنگی پێشمەرگە و ئاوارەکان نا دەستووریە لەو بارەیەوە خەسرۆ گۆران بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "بڕیارەکانی دوێنێی دادگای فیدڕاڵی بە دڵی ئێمەبوون وەک پارتی، ئەوانەشی لە پەرلەمانی عێراق دژی دەنگی پێشمەرگە دەنگیاندا روویان رەشبێت، لەبەر ئەوەی ئێمە ھەر لەسەرەتاوە پێمانوابوو رەتکردنەوەی دەنگی پێشمەرگە و ئاوارەکان پێچەوانەی دەستوور و یاسایە و ناحەقییە بەرامبەر بە پیشمەرگە قارەمانەکان دەکرێت، ھەر ئەوەش وایکرد پارتی دیموکراتی کوردستان سکاڵای یاسایی تۆماربکات و بەرگریی لە دەنگی پێشمەرگە بکات.
لە رۆژی ١٢ی ئایاری رابردوو ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو بەبیانووی جیاواز کۆمسیۆن ژمارەیەکی زۆری سندوقەکانی ئاوارەکانی ھەژمارنەکردوو بەوەش دەنگی کورد لە سنووری پارێوگای نەینەوا کەمی کرد، پێوەست بەدەنگی ئاوارەکان بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، "راستە ژمارەیەکی بەرچاو دەنگی ئاوارەکانی نەینەوا ھەژمارنەکراون، بە ھەژماردنی دەنگەکان بەدەست گۆڕانکاری بەسەر ئەنجامەکاندا دێت لە پارێزگای نەینەوا و ئەو دەنگانەشی ھەژمارنەکراون ھەموویان بە دەست ھەژمار دەکرێنەوە.
سەرەرای ئەو فشارە زۆرەی لەسەر دەنگدەری پارتی لە نەینەوا، بەتایبەتی دروستکردنی ئاستەنگ لەلایەن ھێزەکانی عێراقی و حەشدی شەعبی بۆسەر ئەندام و دەنگدەرانی پارتی توانی لە نەینەوا شەش کۆرسی بەدەستبێنێ،  خەسرۆ گۆران دەڵێ، "ئێمە لەسەرەتاوە لەگەڵ ئەوەدابووین ئەنجامی دەنگدانی ١٢ی ئایاری رابردوو بەدەست ھەژماربکرێنەوە، چونکە ئێمە بێمەنتین لەدەنگی خۆمان و ئەگەریش ئەنجامی پارێزگای نەینەوا بەدەست ھەژمارکرا ئەوا چاوەڕێ دەکەین ژمارەی کۆرسییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نەینەوا زیادبێت بۆ حەوت کۆرسی.

قائید میرۆ