خانەوادەی بەڕێزی خوا لێخۆشبوو مەلاحاجی دێلۆیی
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگە و کادیری ماندوویینەناسی هەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵانمان پێ گەیشت.
لەم بۆنه خەمناکەدا پرسە و سهرهخۆشی ئاراستهی خانهواده تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو و خزمان و کەسوکارتان دەکەم و خۆم بە بەشداری خەمتان دەزانم.
له خوای گهوره داواكارم گیانی کاک مەلاحاجی بخاته بهر دلۆڤانیی خۆی و ئارامی و دڵنەواییش بە ھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مسعود بارزانی
٢١ـی٦ـی٢٠١٨