Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەکتەبی سەرۆک، سەرەخۆشیی لە خانەوادەی مەلاحاجی دێلۆیی و ئیبراهیم سەلیم نێروەیی دەکات

 

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو مەلاحاجی دێلۆیی

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کادیر و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان و کەسایەتیی ناسراوی دەڤەری پشدەر، کاک مەلاحاجی دێلۆیی - مان پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکار و هاوڕێیانتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خوای گەورە داواکارین گیانی کاک مەلاحاجی بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.

 

انا للە وانا الیە راجعون

 

مەکتەبی سەرۆک

 

 

بەڕێزان خانەوادەی ئیبراهیم سەلیم نێروەیی

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان کاک ئیبراهیم سەلیم نێروەیی ناسراو بە ئیبراهیم فایل – مان پێگەیشت. لەم خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکارتان دەکەین.

لە خوای گەورە داواکارین گیانی کاک ئیبراهیم بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و  ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.

 

  انا للە وانا الیە راجعون

 

مەکتەبی سەرۆک