Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نێچیرڤان بارزانی: شێخ باییز تاڵەبانی كەسێكی سەرڕاست و قسەشیرین بوو

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پرسەنامەیەكەدا بەبۆنەی كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو باییز تاڵەبانی، وەزیری پێشووی ئابووری و داراییی حكوومەتی هەرێمی كوردستانه‌وه، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەكەی دەكات و دەڵێ: یادی كۆچكردوو و سەرڕاستی و قسەخۆشەكانی هەمیشە لەیادی ئەواندا دەمێننەوە.
ئەمەش دەقی پرسەنامەی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانە:

بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو شێخ باییز تاڵەبانی

بەداخەوە ئەمڕۆ كەسایەتی و وەزیری پێشووی ئابووری و داراییی حكوومەتی هەرێمی كوردستان خوالێخۆشبوو شێخ باییز تاڵەبانی، كۆچی دوایی كرد. بەوبۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم و هاوكارانم لە ئەنجومەنی وەزیران ئاراستەی ئێوەی بەڕێز دەكەم و لە خوای مەزن داواكارین جێگەی بەهەشت بێت.

لە كاتی پێكەوە كاركردنماندا، شێخ باییز نموونەی كەسێكی شارەزا و سەرڕاست بوو لە كاركردندا، هەروەها قسەخۆشەكانی هەمیشە گەرماییەكی زیاتری دەدایە كاركردنێكی گونجاو و پڕ لە لێكگەیشتن لەگەڵ شێخ باییزدا، لە هەمانكاتدا ژیانی ڕابردوووشی پڕبوو لە تێكۆشان و دڵسۆزی بۆ شۆڕش و گەلی كوردستان.

سەرڕاستی و قسەشیرینیی شێخ باییز تاڵەبانی وەك یادگارەكانی كەسێكی دڵسۆز لە یادی ئێمەدا هەمیشە بە زیندوویی دەمێننەوە.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان
٢١/٦/٢٠١٨