Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دادگای فیدراڵ: بڕیاری ژماردنەوەی دەنگەکان بە دەست دەستوورییە.. هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی تایبەت نادەستوورییە

 

هەولێر-KDP.info-  دادگای فیدراڵی عێراق بۆ بڕیاردان لەسەر تانەی سەرۆککۆمار، پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆمیسیۆنی باڵا هەڵبژاردنەکان، سەبارەت بە هەڵوەشاندندەوەی هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردن کە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە بڕیاری لەبارەوە دراوە، بڕیاری دا، ژماردنەوەی دەنگەکان بە دەست دەستوورییە و هەڵوەشاندنەوەی دەنگی دەنگدەرانی دەرەوە و دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕەت کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دادگای فیدراڵی کۆتایی بەو مشتومڕە هێنا کە لە دوای 12ی ئایار و راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دروست ببوو.

سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند، پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنەکەی ٦ـی حوزێران پشتی بە پێڕۆی ناوخۆ بەستووە، کەواتە هەمواری یاسای یاسای هەڵبژاردنەکان یاساییە.

دانیشتنەکە کە لەسەر تانەی سەرۆککۆمار، پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانە لە سەعات 10:00 لە دادگای فیدراڵی بەڕێوە چوو، ئەو سێ لایەنە 6 تانەیان لە هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردن داوە، کە لەلایەن ئەو بەرە ناڕازییەی کە لە ئەنجامی هەڵبژاردن ناڕازی بوون لە پەرلەمان پەسند کرابوو.

سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق پاش کۆبوونەوەیان بە ڕۆژنامەنووسانی ڕایگەیاند، دادگای باڵای فیدراڵ پێی وایە، ئەم ئاراستەیەی ئەنجوومەنی نوێنەران کارێکی ڕێکخراوەییە بۆ دووبارە ژماردنەوەی دەنگەکان و پێچەوانەی دەستوور نییە. ئەو ڕوونی کردەوە، کە هه‌روه‌ها بڕیاریشدا كه‌ ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست پرسێكى ئاسایى و ده‌ستوورییه‌ و ده‌بێت ته‌نیا ئه‌و ده‌نگانه‌ بژمێردرێنه‌وه‌ كه‌ گومانیان له‌سه‌ره‌ و ئه‌و ناوچانه‌ى كه‌ ساخته‌كارى تێدا تۆمار نه‌كراوه‌ پێویست به‌ ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان ناكات.

هەروەها ڕایگەیاند، هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی دەرەوە و هیی ئاوارەکان و دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان، لە ماددەی سێدا هاتووە، پێچەوانەی حوکمەکانی ماددەی ١٤ـی دەستوورییە و پشتگوێخستنی ئیرادەی دەنگدەرانە.
لەبارەی دەنگی کەمینەکانەوە گوتی، ئەگەر بێت و دەنگی ئەوان هەڵوەشێتەوە هەر جیاکارییەک لە بارەی دەنگی دەنگدەران بکرێت بە ڕەچاوکردنی جیاکاری ئایینی نەتەوەیی ڕەگەزی پێچەوانەی دەستوورە.

ڕاسپاردنی بۆ کارکردن لە دەرەوەی دادگاکانی خۆیان، کە بەگوێرەی یاسا دەکرێ بۆ سێ ساڵ ئەرک لە دەرەوەی شوێنی کاری خۆیان لە ئەستۆ بگرن، یەکێک لەو شوێنانە کۆمسیۆنە، پێچەوانەی ماددەکانی ٤٧ و ٩٨ـی دەستوور نییە.
گوتیشی، دادوەر کە بۆ ئەرکێکی نوێ ڕادەسپێردرێ، ئەوا خۆی بۆ ئەو کارە تەرخان دەکات، کەواتە پێچەوانەی حوکمەکانی دەستوور نییە.