ههولێر-KDP.info- وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیى حکوومەتى هەرێمى کوردستان پێداچوونەوەى بە لیستى زانکۆ باوەڕپێکراوەکانى وڵاتانى (تورکیا – ئێران) کرد و لیستێکى نوێی بڵاو كردهوه.
بهگوێرهی ڕاگهیێندراوی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بە ڕەچاوکردنى ستاندار و پێوەر جیهانییەکان و ڕیزبەندییە جیهانییەکانى زانکۆکان، وەزارەتى خوێندنى باڵا پێداچوونەوەى بە لیستى زانکۆکانى وڵاتانى (تورکیا و ئێران) لە لیستى زانکۆ باوەڕپێکراوەکانى هەرێمى کوردستان کرد و لە ئەنجامدا (41) لە کۆمارى تورکیا و (29) لە کۆمارى ئیسلامىی ئێران دەستنیشان کران بۆ ئەو خوێندکارانەى هەرێمى کوردستان، کە دەیانەوێت لەو دوو وڵاتە درێژە بە خوێندن بدەن.
وهل له ڕاگهیێندراوهكهدا هاتووه، ئامانج لە پێداچوونەوە بە لیستى زانکۆ باوەڕپێکراوەکانى تورکیا و ئێران، ڕەچاوکردنى کواڵێت و بنەما و پێوەرى زانستی و خوێندن و دەستەبەرکردنى پێوەرە جیهانییەکانە لەو زانکۆیانەى کە لەسەر ئاستى دنیا لە پێشەوەن، ئەوەش دەبێتە هۆى بەرزرکردنەوەى ئاستى زانستى خوێندکاران، کە بەمەبەستى درێژەدان بە خوێندن لەدەرەوەى وڵات سەردانى زانکۆکانى ئەم دو وڵاتە دەکەن و گەشە بە پسپۆڕییەکانیان دەدەن.
وهزارهتی خوێندنی باڵا هاوكات ڕایگهیاندووه، كه لێرە بە دواوە، بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٨-٢٠١٩) هەر خوێندکارێک لە کوردستان، کە بخوازێ لەو دوو وڵاتە درێژە بە خوێندن بدات، دەبێ لەو زانکۆیە بخوێنێ، کە لەم لیستانەدا ناویان هاتووە، بەپێچەوانەوە کار بە لیستەکانى پێشتر ناکرێ.