Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

حەفتەی دابێ ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ رادەگەیێندرێت

 

هەولێر-KDP.info- سەرچاوەیەك لە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، كاركردن لە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی هەردوو پۆلی 9 و 12 بەردەوامە و بڕیارە حەفتەی دابێ ئەنجامی كۆتایی رابگەیێندرێت.

لە 27ی مانگی رابردوودا، تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی هەردوو پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی دەستی پێكرد و 12ی ئەم مانگەش كۆتایی هات، بەڵام تاوەكو ئێستا ئەنجامەكان ئاشكرا نەكراون، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەكانیش لە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێ، حەفتەی دابێ ئەنجامەكان رادەگەیێنن.

حاجی نازم، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەكان لە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دوای كۆتاییهاتنی تاقیكردنەوەكان، بەڕێوەبەرایەتیی ئەزموونەكان بەردەوامە لە كاركردن بۆ ئەوەی ئەنجامەكان ئامادە بكات و بۆ قوتابیانی هەردوو پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی ئاشكرای بكات، بەڵام ماوەی چەند رۆژێكە بە هۆی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە نەمانتوانیوە كار بكەین و، ئەمڕۆیش جارێكی دیكە دەست بە كاركردن دەكەینەوە".

نازم گوتیشی: "تا حەفتەی دابێ ئەنجامەكان تەواو دەبن و دواتریش بۆ قوتابیانی رادەگەیێنین، چونكە دەمانەوێت بە شێوەیەك ئەنجامەكان رابگەیێنین كە هیچ كێشەیەكی نەبێت و زۆر بە ڕێكوپێكی بێت".

 

بڵند ئیبراهیم