د.محه‌ممه‌د خدرمهولوود
پردێ، ئه‌و شارۆچكه ئاڵتوونییه‌ی نێوان دوو لقی زێی بچووك، ره‌نگین به پیشه‌ی ده‌ستی و كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌ی ئاو و ماسی، له مێژووی رزگاریخوازی كوردستاندا چه‌ندین سه‌روه‌ریی به‌ركه‌وتووه. نزیكترینی سه‌روه‌رییه‌كان له مێژووی تازه‌ی رزگاریخوازیماندا رۆژانی به‌رگری و به‌رخودانی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی دوای كاره‌ساتی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 و شه‌وانی 16-19 و 20 له‌سه‌ر 21 ی ساڵی 1991 و نه‌خشاندنی نه‌خشه‌ڕێگای رزگاركردنی كه‌ركووك بوو له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانی، ئه‌وسا سه‌رۆك بارزانی كه سه‌رۆكی به‌ره‌ی كوردستانی و له‌شكری شۆڕشگێڕی كوردستان بوو، له به‌رده‌م له‌مپا و ڕووناكیی چرا و لایت، نه‌خشه‌ی سه‌ركه‌وتن و رزگاركردنی كه‌ركووكی دارشت و به رزگاربوونی ڕاپه‌رین تاجی سه‌ركه‌وتنه‌كانی له‌سه‌ر نا. به پڕۆسه‌ی رزگاریكردنی كه‌ركووك بارزانی به رژێمی ئه‌وسا و، له‌وساوه‌ش به رژێمه یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانی گوت و دوای 16 ی ئۆكتۆبه‌ریش ده‌ڵێ:
كل شی الا كركوك.
سه‌روك بارزانی كه له رۆژی دووه‌می چه‌ژنی ره‌مه‌زاندا 16-6-2018، سه‌ركرده مه‌یدانی و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی پردێی به‌سه‌ر كرده‌وه و چهژنهپیرۆزهی لێ‌كردن، لێره‌وه مانا و ده‌لاله‌ته‌كانی میحوه‌ری پردێ خۆی له چه‌ندین ده‌سته‌واژه‌ی واتابهخشدا ده‌بینێته‌وه له‌وانه: تێكشانی گه‌له‌كۆمه‌كی سوپا و له‌شكر و حه‌شد و مه‌شدی ئه‌م و ئه‌وی عێراقی و ناوچه‌یی. تێكشاندنی ئه‌برامزی ئهمریكاییی ده‌ستی حه‌شد، كه نوێترین ته‌كنه‌لۆژیای تانكی ئه‌مریكایی بوو، به جۆرێ هاوكێشه و لێكه‌وته‌كانی كه‌وتنی كه‌ركووكی له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر و اگۆڕانی به‌سه‌ردا هات. وا كه‌وته‌وه هاوپه‌یمانه‌تیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشی سه‌رسامی قاره‌مانیه‌تی و به‌رخودانی پێشمه‌رگه بن و سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانی مه‌خموور و سحێلایش ببنه دیفاكتۆی تازه به‌سه‌ر به‌غدا و ناوچه‌كه و ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی.
ئه‌وه‌یان له ڕووی سه‌ربازییه‌وه، له ڕووی سیاسییه‌وه‌ش، بارزانی نه‌ك ته‌نیا بۆ پارتییه‌كان به‌ڵكو بۆ ته‌واوی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانیش ژماره‌یه‌كی گرینگ و سه‌نگینی نێو ژماره‌كانه، سه‌رۆك و رابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی نهتهوهیییه، به‌رێزیان وه‌ك له وتاری دیكه‌ش ئاماژه‌مان پێداوه خاوه‌نی پرۆژه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان و تێكشكێنه‌ری ته‌لیسمی داعش و به‌زاندنی سنووری سایكس پیكۆیه، ئێستا هه‌موو لایه‌نه‌كان چاویان بڕیوه‌ته هه‌نگاوه‌كانی بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌ی كه لایه‌نه كوردستانییه‌كان له سۆنگه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا تێی كه‌وتوون.
له‌كاتێكدا مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌ودیوی كه‌ركووكه‌وه سه‌ریانهه‌ڵداوه‌ته‌وه و رۆژ نییه به جۆرێ له جۆره‌كان خۆیان نمایش نه‌كه‌ن له‌لایه‌ك و په‌رته‌وازه‌یی و هه‌ڕوگیفی لایه‌نه شیعه و سوننه‌كانی به‌غدایش له یه‌كتری له‌لایه‌كی دیكه‌دا ئایندهكه نادیار پێشان دهن، بۆیه حه‌ق وا نییه پارت و لایه‌نه كوردستانییه‌كان به براوه و دۆڕاوی هه‌ڵبژاردنه‌وه، ناته‌باییه‌كان قووڵتر بكه‌نه‌وه و بۆ پۆسته‌كانی به‌غدایه‌كی ئاینده نادیار، هاووڵاتیان و جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستانی ماندوو و شه‌كه‌تی ده‌ستی سیاسه‌تی به‌غدا و گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی، چیتر نیگه‌ران و شپرزه‌ی ده‌ستی سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان بكه‌ن.
ئێستا دره‌نگه زوو نییه، وه‌رن تا كات به به‌رییه‌وه ماوه، ناكۆكییه‌كان وه‌لانێن، به‌پیر بانگه‌وازه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانییه‌وه وه‌رن، له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆی به‌رێزیان به‌یاننامه‌ی ته‌بایی و یه‌كریزی ڕاگه‌یێنن؛ نه‌خشه‌ڕێگای بارزانی كه خۆنه‌چه‌ماندن و یه‌كریزی و سه‌ركه‌وتنه، بكه‌نه به‌رنامه‌ی كار وه‌ك (به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نیشتیمانی نه‌ته‌وه‌یی) ته‌بایی و یه‌كریزی بێننه‌دی.
له‌كاتێكدا ئهڵتهرناتیفێكی دیكه له نه‌خشه‌ڕێگای بارزانی به‌هێزتر له‌به‌رده‌م لایه‌نه كوردستانییه‌كاندا نییه، جه‌ماوه‌ی گه‌لی كوردستان ده‌پرسێ: ئه‌رێ به ته‌مای چین؟ دوای سووتاندنی سندووقه‌كان به رۆژی رووناك له به‌غدا، ره‌شیدی كه‌رخ و ڕه‌سافه‌ی لێك دابڕاو، به‌و ناته‌بایی و لێكترازانه‌ی هه‌مانه چیمان له به‌غدا ده‌ست ده‌كه‌وێ؟