Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

جەژنانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی

 

هولێر-KDP.info-  دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاریی خێرخوازێک، بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، جەژنانەی پێشکەش بە ٦٠ خێزانی خەڵکی کەرکووک کرد، کە هەتا ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێن. هاوكات کۆمەڵەی پزیشكانی کوردانی نەمسا، لە رێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە پێداویستی و کەلوپەلی پزیشكیان بەخشییە سێ نەخۆشخانە لە پارێزگای هەولێر.


ئەمرۆ ١٨/٦/٢٠١٨، جەژنانە پێشکەش بە ٦٠ خێزانی کەرکووکی کرا. جەژنانەکە لەلایەن خێرخوازێکەوە دابین کرابوو، کە پێکهاتبوو لە ١٢٠ کیلۆگرام گۆشتی سوور و ٦٠ دەستەی شیرینی بۆ خێزانەکان دابین کراوە.

ئیسماعیل عەبدولعەزیز بەرپرسی بەشی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی سەبارەت بەم پرۆژەیە گوتی: دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە بۆنە ئایینی و نەتەوەییەکاندا جۆرەها پرۆژەی خێرخوازیی بە هاوکاری خێرخوازان و رێکخراوە جیهانی و ناوچەییەکان بەڕێوەدەبات و بەو شێوەیە جەژن لەگەڵ هەژاران و کەمدەرامەتان و ئاوارە و پەنابەران بەش دەکات؛ لەم جەژنەشدا بە پێشکەش کردنی ١٦٠ کیلۆگرام گۆشتی سور و ٦٠ دەستەی شیرینەمەنی خێزانە کەرکووکییەکان لە دەشتی بەهەشت بەسەر دەکەیەنەوە.

 


پێداویستیی تەندرووستی پێشكەشی ٣ نەخۆشخانە لە هەولێر دەکرێت
کۆمەڵەی پزیشكانی کوردانی نەمسا لە رێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یەوە پێداویستی و کەلوپەلی پزیشكی دەبەخشنە سێ نەخۆشخانە لە پارێزگای هەولێر.
ڕۆژی ١٣/٦/٢٠١٨ لە پرۆژەیەکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سێکتەری تەندرووستیدا، کەلوپەل و پێداویستی نەخۆشخانە بۆ سێ نەخۆشخانەکانی (فریاکەوتنی رۆژهەڵات و رۆژئاوا و هەولێری فێرکاری)  دابین کرا.

جێگای ئاماژەیە پێداویستییەکان لەلایەن کۆمەڵەی پزیشکانی کوردی نەمساوە دابین کرابوون، و لە رێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یەوە گەیەندرایە نەخۆشخانەکان.