Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سه‌رۆك بارزانی سه‌ردانی میحوه‌ری پردێ ده‌كات

میحوەری پردێ-KDP.info-  سەرۆك مه‌سعوود بارزانی، له‌ دووه‌م رۆژی جه‌ژندا، سەردانی بەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەری پردێ كرد.

رۆژی شەممە (16ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2018)، لە دووەمین رۆژی جەژنی رەمەزان، سەرۆك مەسعوود بارزانی بە مەبەستی هەواڵپرسین و پیرۆزبایی جەژن سەردانی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانی لە میحوەری پردێ كرد.

لەو سەردانەدا، سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی تاك به‌ تاكی پێشمەرگە قارەمانەكان و فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كرد.
سه‌رۆك بارزانی دەستخۆشی و سوپاسی پێشمه‌رگه‌كانی كرد بۆ ئەرك و ماندووبوونیان لە پاراستنی گەلی كوردستان و خاك و كەرامەتی نیشتمان.