Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

فڕۆكەكانی توركیا بنارى قه‌ندیل و دەڤەری برادۆست بۆردومان ده‌كه‌ن

 
هەولێر-KDP.info- ئەمشەو هێزە ئاسمانییەكانی سوپای توركیا، سنووره‌كانی بناری قه‌ندیل و دەڤەری برادۆستیان بۆردوومان كرد، ئەمەش بەبیانووی هەبوونی بارەگاكانی هێزەكانی پەكەكە لە ناوچەكەدا.
 
فڕۆكەكانی توركیا هەریەك لە گوندەكانی كورته‌ك، ئێندزە، سەرگەلی، لێوژە و كه‌ڵه‌كی باڵه‌ییانیان له‌ بناری قه‌ندیل بۆردوومان كردووە، لەگەڵ ناوچەكانی خواكوڕك و گه‌لی ره‌ش لە دەڤەری برادۆست.
 
بۆردوومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا تا ئێستە بەردەوامە، بەم هۆیەوە هێشتا زیانەكانی ئەم بۆردوومانە لە بۆ سەر هەردوو دەڤەرەكە نەزاندراوە.