Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی داوا لە ھەموو لایەنە سیاسییەکان دەکات دوای جەژن دەست بە گفتوگۆیەکی بنیاتنەر بکەن

 

هه‌ولێر-KDP.info-  سەرۆک بارزانی ده‌خوازێ دوای جەژن ھەموو لایەنە سیاسییەکان بەشداریی گفتوگۆیەکی بنیاتنەر بکەن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی ئاشتیانە و گونجاو کە لە بەرژەوەندیی ھەموو گەلانی عێراق و لەسەر  بنەمای جێبەجێکردنی دەستوور بێت.

لە وەڵامی پرسیارێکی کەناڵی کوردستان ٢٤دا کە لە رێگەی ئۆفیسی راگەیاندنییەوە لە بارەی دواڕەوشی عێراق و قەیرانی دوای پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی عێراق ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرا، بەرێزیان بەو جۆرە وەڵامی دایەوە:
پشتیوانیی ھەر ھەوڵێکی دڵسۆزانە و بەرپرسیارانە دەکەین کە بۆ چارەسەری ئەو قەیرانە چەقبەستووەی ئێستای عێراق و  بە تایبەتی چارەسەریی دەستووریی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا دەخرێنە ڕوو. ھیوادارین دوای جەژن ھەموو لایەنە سیاسییەکان بەشداریی گفتوگۆیەکی بنیاتنەر بکەن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی ئاشتیانە و گونجاو کە لە بەرژەوەندیی ھەموو گەلانی عێراق و لەسەر  بنەمای جێبەجێکردنی دەستوور بێت.