Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی ئەنجومەنی وەزیران بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە

هەولێر-KDP.info-  ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستی موسوڵمانانی کوردستان کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسوڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، پیرۆزبایی تایبەتمان بۆ خانەوادەی سەربەزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانمان.
هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەمووان و هاندەری هەموو لایەک بێت بۆ هەوڵ و کاری جدی بە ئامانجی تەبایی و یەکڕیزی، لە پێناو بەدیهێنانی سەقامگیری و ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ گەلەکەمان.

ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان
١٤/٦/٢٠١٨