Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەکتەبی سەرۆک، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی جەلال حەمەعەلی دەکات

بەڕێزان کاک زمناکۆ حەمەعەلی و کاک ڕۆژ جەلال حەمەعەلی

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی نیشتیمانپەرەوەر و تێکۆشەر و ناسراوی شاری سلێمانی و دڵسۆزی ڕێبازی بارزانی کاکە جەلال حەمەعەلی - مان پێگەیشت. لەم بۆنە خەمناکەدا خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکارتان دەکەین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کاکە جەلال حەمەعەلی بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.

  انا للە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سەرۆک