هەولێر-KDP.info- به‌رپرسی لقی مه‌خمووری پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، له سنووری مه‌خموور جموجۆڵی داعش زیادی كردووه و جموجۆڵی به کۆمەڵیان هەیە، ئه‌مه‌ریكایش هه‌ست به مه‌ترسیی جیددی ده‌كات.
له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌رەوە، هێزی پێشمه‌رگه له سنووری مه‌خموور و ئەو ناوچه كوردستانیانە نەماوە کە داگیر کراون، دۆخی ئه‌منیی ناوچه‌كه به ته‌واوی لەبار چووە و بووە بە هۆکاری ئەوەی جارێكی دیكه داعش سه‌رهه‌ڵبداته‌وه، هێزه عێراقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبییش له‌جیاتی ئه‌وه‌ی هێز بۆ ئه‌و ناوچانه دابین بكه‌ن كه داعشی لێیه، شارۆچکەی مه‌خمووریان كردوته سه‌ربازگه.
به‌رپرسی لقی مه‌خمووری پارتی دیموكراتی كوردستان، كرمانج عه‌بدوڵڵا، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "به‌هۆی زیادبوونی جموجۆڵی داعش له ناوچه‌كه، شاندێكی ئه‌مه‌ریكا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه و سوپای عێراق سه‌ردانی ناوچه‌ی قه‌ره‌چووغی كردووه و دواتریش سه‌ردانێكی ناو مه‌خموریان كردووه، هەڵبەت ئه‌و ناوچانه‌ی پێشتر پێشمه‌رگه‌ی لێ بووه، بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی دروست كردووه و هێزه عێراقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبییش توانای پاراستنی ئه‌و شوێنانه‌یان نییه".
كرمانج عه‌بدوڵڵا جەخت دەکاتەوە، کە داعش به شێوه‌یه‌ك جموجۆڵی زیادی كردووه، دوای نیوه‌ڕۆیان ئازادانه هاتوچۆ ده‌كه‌ن و جموجۆڵیشیان زۆر زیادی كردووه.
بە گوتەی عەبدوڵڵا هێشتا ئامانجی چوونی ئه‌و هێزه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕوون نییه، "بەڵام ڕوونە کە چونكه دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر رۆژ به رۆژ داعش جموجۆڵی له زیادبووندایه، ئه‌مه‌ریكا هه‌ست به‌و مه‌ترسییه ده‌كات، چونكه داعش بووەته مه‌ترسییه‌كی جیددی بۆ ناوچه‌كه."
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی گوتیشی، هێزه عێراقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی ناتوانن بەرەوڕووی داعش ببنەوە، کەچی ناو مه‌خمووریان كردووه بە سه‌ربازگه، لەکاتێکدا ناو شارۆچکەکە هیچ پێویستیێکی بەو هێزانە نییە.
ئاماژەیشی دا، تاوكوو رێككه‌وتنێكی سیاسی نه‌كرێت پارتی ناگه‌رێته‌وه بۆ مه‌خموور، "ده‌مانه‌وێت بە ئاڵای كوردستانەوە بگەڕێینه‌وه."
بڵند ئیبراهیم