Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە دکتۆر نەجمەدین کەریم کرد

هەولێر-KDP.info-  سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری شەرعی کەرکووک دکتۆر نەجمەدین کەریم کرد، لە دیدارەکەدا باسی بڕیاری دەستگیركردنی دكتۆر نەجمەدین كەریم كرا و دەركەوت ئەو دادوەرەی بڕیاری دەستگیركردنی ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكی دەركردبوو، ھەر ئەویش بڕیاری دەستگیركردنی پارێزگاری شەرعیی كەركووكی دەركردووە و ئەوەش بە فیتی خیانەتكارانی ١٦ ـی ئۆكتۆبەرە و درێژەی ھەمان خیانەتە.

ڕۆژی پێنجشەممە ٧ـی ٦ـی ٢٠١٨ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە دکتۆر نەجمەدین کەریم پارێزگاری شەرعیی كەركووك كرد.
لە دیدارەكەدا لەبارەی ڕەوشی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و هاوكێشە سیاسییەكانی دوای هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا و دوایین پێشهاتەكان و هەڵوێستی لایەنە سیاسییەکان لەبارەی ئاییندەی عێراق هەڵسەنگێندرا.

ھەروەھا باسی بڕیاری دەستگیركردنی دكتۆر نەجمەدین كەریم كرا و دەركەوت ئەو دادوەرەی بڕیاری دەستگیركردنی ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكی دەركردبوو، ھەر ئەویش بڕیاری دەستگیركردنی پارێزگاری شەرعیی كەركووكی دەركردووە و ئەوەش بە فیتی خیانەتكارانی ١٦ ـی ئۆكتۆبەرە و درێژەی ھەمان خیانەتە.