شنگال-KDP.info- بەرپرسێکی سەربازی لە چیای شنگال رایگەیاند، هێزێكی گەورەی ئەمهریکایی گەیشتە باشووری چیای شنگال.
قاسم شەشۆ، فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی شنگال لە چیای شنگالەوە بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هێزێکی گەورەی ئهمهریكا به چهكی قورسهوه گەیشتە شنگال.
شەشۆ گوتیشی، ئەو هێزە گەیشتوونەتە باشووری چیای شنگال و ناوچەکانی گرعزێر و لهوێ جێگیر بوون، ''ههڵبهته ڕوون نییه و نزانین ئەو هێزە بۆچی هاتووهتە شنگال.''
سەرچاوە مێژوویییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، هەمیشە چیای شنگال بووەتە پەناگەیەک بۆ ڕزگارکردنی خەڵک لە دوژمنان، لەوانە ئەو کۆمەڵکوژییەی بەسەر ئێزدیاندا هات. جگە لەمەش، لە کاتی جینۆسایدی ئەرمەنەکانیشدا، ئەوان هاتن، خۆیان لە چیای شنگالدا گرتەوە و لە دوای کۆمەڵکوژیی ئێزدیانیش لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا کاتێک داعش دەستی بەسەر شنگالدا گرت، زۆربەی هەرە زۆری ئێزدیان بەرەوە چیاکە ڕۆیشن.
بهگوێرهی چهند سهرچاوهیهك كه به ماڵپهڕی فهرمیی پارتییان ڕاگهیاندووه، ئەم هێزە دهیهوێ بگاتە لووتکەی چل مێرا لە چیای شنگال، بهڵام قاسم شەشۆ دهڵێ، نازانن هاتنی هێزه ئهمهریكاییهكه بۆ ناوچهكهیان بۆ چ مهبهستێكه.
چیای شنگال ١٤٦٥م لەسەر ئاستی دەریاوە بەرزە، چیاکە دەکەوێتە نێوان سنووری سووریا و عێراق و لە نێوان پارێزگاکانی حەسەکە و مووسڵدایە و بەرزترین لووتکەی چیاکەش ناوچەی (چل میرا)یە. لە ساڵی ١٩٩١یش حکوومەتی بەعس لەسەر لووتکەی چل مێرا ٣٩ مووشەکی دوورمەودای ئاراستهی وڵاتی ئیسرائیل كردن، دواتر فڕۆکە ئیسرائیلییەکان لە وەڵامیدا ناوچەی چل مێرایان بۆردوومان کرد و چەندین خێزانی ئێزدی لەو ناوچەیە بوونه قوربانی.
شارەزایانی سیاسی هەمیشە جەخت لەوە دەکەنەوە، هەبوونی حەشدی شەعبی لە شنگالدا به واتای بهیهكهوهگرێدانی 'هیلالی شیعییە'، كه دهكاته پێگهوهگرێدانی ئێرانه بە سووریا له ڕووی زهوینییهوه؛ ئەمەش دەبێت به هەڕەشە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپهیمانانی.
کــاروان بـــاعەدری