Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە جێگری سەرۆككۆماری عێراق دەكات

هەولێر-KDP.info-  سەرۆك بارزانی پێشوازی لە جێگری سەرۆككۆماری عێراق کرد و لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی هاوكێشە سیاسییەكانی دوای هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەگەرەكانی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و هەڵسەنگاندان بۆ دوایین پێشهاتەكان و هەڵوێستی هێزە براوەكان لەمەڕ ئاییندەی عێراق كرا.

ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ـی ٥ـی ٢٠١٨ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی جێگری سەرۆككۆمار و سەرۆكی هاوپەیمانیی قەراری عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی هاوكێشە سیاسییەكانی دوای هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەگەرەكانی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و هەڵسەنگاندان بۆ دوایین پێشهاتەكان و هەڵوێستی هێزە براوەكان لەمەڕ ئاییندەی عێراق كرا.