Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆك بارزانی، سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی نووسەری ناسراوی كورد دکتۆر محەمەد ساڵح ئیبراهیمی ده‌كات

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بنەماڵەی بەڕێزی نووسەر و لێکۆڵەری ناسراوی كورد، دکتۆر محەمەد ساڵح ئیبراهیمی ناسراو بە مامۆستا شەپۆل
هەواڵی كۆچی دوایی ڕۆشنبیر و نووسەر و لێکۆڵەر و کەسایەتیی نیشتیمانپەروەری کوردستان، دکتۆر محەمەد ساڵح ئیبراهیمی ناسراو بە مامۆستا شەپۆل خەمباری کردم.
مامۆستا شەپۆل، وەک نووسەر، وەرگێڕ، لێکۆڵەر، ڕۆژنامەنووس، مامۆستای زانکۆ و ڕۆشنبیرێکی بە ئەزموون و بەتوانا، ڕۆڵێکی گرینگی لە پێشخستنی ئەدەبی کوردیدا گێڕاوە و لەدەستدانیشی خەسارەتێکی گەورەیە.
لەم بۆنە خەمناکەدا لە دڵەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوخەمیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خزم و كەسوكار و ئاشنایان و خەڵکی نیشتیمانپەروەری مەهاباد و ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکەم.
لە خودای گەورە داواكارم مامۆستا شەپۆل بباتە بەر ڕەحمەتی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا لله وانا الیه راجعون

مسعود بارزانی

٢٦ـی ٥ـی ٢٠١٨