كه‌ریم قادر
له زۆنی هه‌مه‌ڕه‌نگدا، ئه‌گه‌ر و پێشهات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی قبووڵكردنی یه‌كدی و دروستكردنی ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت یه‌كریزی! ملنان ده‌به‌ر ژیانێكی سیاسی و ئیداریی نوێی دوور له توندوتیژی و ڕنینه‌وه‌ی به‌رهه‌می خه‌باتی زیاتر له یه‌ك سه‌ده خه‌بات، هیوابه‌خش و هانده‌ر نین.
"ڕۆژانە خەڵکێکی زۆر داوامان لێ دەکەن ھێزی چەکدار درووست بکەین"، ئه‌مه قسه‌ی ئەندامێكی پێشكه‌وتووی حزبێكی خۆ به مه‌ده‌نیزانه.
"كاتێك تۆ لێره نه‌بوویت، ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ته به‌هاریه‌كه‌ی كابرا و رێفڕاندۆمێكی توركی میلله‌تێكی گه‌ڕانده خاڵی سفر، ره‌نج و خه‌بات و خوێنی ده‌یان ساڵه‌ی میلله‌تێكی به‌خه‌ساردا، بۆ كورسییه‌ك" ئه‌مه نامه‌ی جاشزاده‌یه‌كه بۆ مردوویه‌ك.
یه‌كێكی دیكه بۆ گرمه‌شێركردنی كه‌تنه نیشتمانییه‌كان، باس له هه‌بوونی مه‌ترسیی پیلانێكی ئیقلیمی دژ به هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، به‌ڵام به لنگاوقوچی، چونكه خۆی به‌شێك بوو له پیلانێكی ئیقلیمی بۆ ده‌ستوپێ به‌ستانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
پیلانه ئیقلیمییه‌كان هه‌ر نۆره‌ی به فۆرمێك گه‌رم ده‌كرێنه‌وه و ده‌رخواردی حزبه هه‌ڵپه‌رسته‌كانی ده‌ده‌ن. زۆر دوور ناڕۆین، ته‌نها پیلانه زه‌قه‌كانتان به بیر ده‌هێنمه‌وه: شێواندنی ناوه‌ڕۆكی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور و داهێنانی مۆدیلێكی ناواقیعیانه له كه‌ركووك، به‌شداریكردن له بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، په‌لاماری له ناكاوی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، لێدوان و بانگه‌وازه‌كانی رۆژێك پێش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و هه‌ڵمه‌ته ئیعلامییه چه‌واشه‌كارییه‌كانی هاوشانی خیانه‌ته گه‌وره‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه تا جیا نه‌بینه‌وه نابڕێنه‌وه، نه‌خاسمه ئاگرخۆشكه‌ری زۆر هه‌ن، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی عێراق به زۆری زۆرداری له سێ پێكهاته‌ی ناته‌بای خودان تایبه‌تمه‌ندیی جودا دروست كراوه، هیچ كاتێك دۆخه‌كه‌ی وه‌كو ئێسته شڕوشه‌پڕێو نه‌بووه. هاوكات ئه‌مریكا له‌لایه‌ك له هه‌وڵدایه له ڕێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به‌پێی ده‌ستوور نه‌ك داهێنانی ناواقیعی چاره‌سه‌ری ناوچه دابڕێندراوه‌كان بكات، له‌لایه‌كی دیكه بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانه‌تیێكی نێوده‌وڵه‌تی دژ به هه‌ڕه‌شه و ره‌فتاره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ناوچه‌كه به‌رده‌وامه، بۆیه ده‌بوو فۆكسی تایبه‌تی له‌سه‌ر خۆخڕكردنه‌وه و ئاماده‌كردن بۆ وه‌به‌رهێنانی ئه‌م قۆناغه نوێیه بوایه، نه‌ك جارێكی دیكه به پاساوی داتاشراو، وه‌ك بڵێی رێككه‌وتنێكی ژێربه‌ژێری له‌م نێوانه‌دا هه‌بێت، پیلانه‌كان دژ به هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامی پێده‌درێت، له‌لایه‌ك به ناوی خۆپاراستن، نه‌ك به‌رگریكردن له مافه‌كانی كوردستان هه‌ڵپه‌ی دروستكردنی هێزی چه‌كدار ده‌كرێت، له‌لایه‌كی دیكه به مه‌به‌ستی پڕكردن و ئاماده‌كردنیان بۆ نانه‌وه‌ی پشێوی و ئاژاوه، كۆبوونه‌وه‌ی ناوه‌خت له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه ده‌كرێت. ئه‌مانه هه‌لهه‌له‌ی به‌رپاكردنی شه‌ڕه، به‌تایبه‌تی له بیرمان نه‌چووه و ناچێت، كه گشت شه‌ڕه ناوخۆییه‌كانی كوردستان بۆ هیلاككردنی توانا و تێكدانی یه‌كڕیزی به پاساوی حازر به ده‌ستپێشخه‌ری و له‌سه‌ر ده‌ستی قوتابیانی قوتابخانه به‌ڵایه‌كه بووه. ئه‌مجاره‌ش پێده‌چێت شه‌ڕێك بقه‌ومێندرێت، كه نه بۆ خۆپاراستنه، نه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پیلانه ئیقلیمییه‌كانه، نه بۆ ده‌ربازكردنی سیاسه‌ته له ده‌ست كۆمه‌ڵێك مناڵه‌وردكه و بازرگانی چاوچنۆك و خۆپه‌رستی دڵڕه‌ش، به‌ڵكو بۆ ئیفلیجكردن و خاوكردنه‌وه‌ی هه‌نگاوه نیشتمانییه‌كانه له قۆناغێكی زۆر هه‌ستیاردا.