Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مایک پۆمپیۆ بۆ مەسروور بارزانی: ئەمەریکا بێوچان لەگەڵ گشت هاوپەیمان و هاوبەشەکانی تێدەکۆشێت

هەولێر-KDP.info-  وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پۆمپیۆ لە نامەیەکدا بۆ راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی، جەخت لەسەر هاوکاریی هەمەلایەنە لە پێناو ئاشتی و سەقامگیری دەکاتەوە.

لە وەڵامی نامەی پیرۆزبایی مەسوور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بۆ مایک پۆمپییۆ، بە بۆنەی دەست بەکاربوونی، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وێڕای سوپاس و ئاواتەخوازی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان، پابەندبوونی وڵاتەکەی بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانانی دووپات کردەوە. لەم نامەیەدا پۆمپییۆ جەختی لەوە کردەوە کە ئەمەریکا بێ وچان لەگەڵ گشت هاوپەیمان و هاوبەشەکانی تێدەکۆشێت بۆ ئەوەی ئاسایش و سەقامگیری زیاتر لە ناوچەکە و سەرانسەری جیهان جێگیر ببێت و زەمینەی لەبارتر بۆ پێشکەوتن و ئاسوودەی گەلان برەخسێنرێت.