Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپەکانی دیبەگە، بەحرکە و شێخان

هەولێر-KDP.info-  هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی درێژەیان هەیە و بە بۆنەی مانگی رەمەزانەوە لە کەمپەکانی دیبەگە هاوکاریی ئاوارەکان کرا، هەروەها خۆراکی بەسەر ٧٨٠ خێزانی کەمپی بەحرکەدا دابەش کرد و ٢٠٤ خێزانی ئاوارەش لە شێخان هاوکاری کران.


١٨/٥/٢٠١٨ دووەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز، دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکارییە خۆراکییەکانی دەوڵەتی ئیماراتی گەیاندە ٨٩٨ ئاوارەی پارێزگای نەینەوا و دەوربەری، کە لە کەمپەکانی دیبەگەی سەربە پارێزگای هەولێر نیشتەجێن.

هاوکارییەکان بریتی بوون لە پارسێلی خۆراک و خورما، لە بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان پێشکەش بە ئاوارەکان دەکرێت.

 

 


ڕۆژێک دواتر، لە درێژەی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بە هاوبەشی دەوڵەتی ئیمارات، هاوکاری گەیاندرایە ٧٨٠ خێزانی ئاوارە لە کەمپی  بەحرکەی سەربە پارێزگای هەولێر.

١٩/٥/٢٠١٨ لە پرۆژەی هاوکاریکردنی خێزانە ئاوارەکان لە کەمپەکانی کوردستاندا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوبەشی دەوڵەتی ئیمارات هاوکاری خۆراکی گەیاندە ٧٨٠ خێزانی ئاوارەی پارێزگای نەینەوا و دەوروبەری کە لە کەمپی  بەحرکەی سەربە پارێزگای هەولێر نیشتەجێن.

کەمپی بەحرکە دەکەوێتە سنووری پارێزگای هەولێر و تایبەتە بە ئاوارەکانی پارێزگای  نەینەوا و دەوروبەری، کە بە هۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە و هاتنی تیرۆریستانی داعش ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون و هەتا ئێستا لە کەمپەکەدا ماونەتەوە.

 


هەر دوێنێ شەممە ١٩/٥/٢٠١٨, تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پرۆژەیەکی هاوکاریکردنی ئاوارەکانیان لە کەمپی گەرماو لە قەزای شێخان بەڕێوەبرد.

لە پرۆژەکەدا پارسێلی خۆراک و خورما پێشکەش بە ٢٠٤ خێزانی ئاوارە کرا، کە هاوکارییەکان لەلایەن دەوڵەتی ئیماراتەوە دابین کراون.