Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

کۆمسیۆن: پارتی لە دهۆک ١٠ کورسی، لە هەولێر ٨ کورسی، لە مووسڵ ٦ کورسی، لە سلێمانی ١ کورسی

هەولێر-KDP.info-  بەگوێرەی ئەنجامی فەرمیی کۆمسیۆنی باڵایی سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان لە عێراق، پارتی دیموکراتی کوردستان دەنگی یەکەمی لە پارێزگای دهۆک بەدەستهێنایەوە کە لە کۆی ١١ کورسی ١٠ کورسی بەدەست هێنا. هاوکات پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر ٨ کورسی و لە سلێمانی ١ کورسی بەدەست هێنا.

کەمێک پێش ئێستا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان لە عێراق ئەنجامیی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی راگەیاند. بەگوێرەی ئەنجامەکە لە پارێزگای دهۆک پارتی دیموکرای کوردستان ١٠ کورسی بەدەست هێنا. هاوکات پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای هەولێر ٨ کورسی و لە مووسڵ ٦ کورسی و لە سلێمانی ١ کورسی بەدەست هێنا.

پارتی دیموکراتی کوردستان ئەم هەڵبژاردنەیش لە ئاستیی هەرێمی کوردستان دەنگی یەکەمی بەدەستهێنایەوە، لەگەڵ ئەوەی لە کەرکووک پارتی دیموکراتی کوردستان بایکۆتی هەڵبژارنی کرد، لەگەڵ ئەوەی کە لە مووسڵیش رێگری لە دەنگدەری پارتی دەکرا، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان توانی ٦ کورسی لە مووسڵ بەدەستبێنێ، کۆی گشتیی کورسییەکانی پارتی لە دهۆک و هەولێر و مووسڵ و سلێمانی، ٢٥ کورسییە.

ژمارەی کورسیی لایەنە سیاسییەکان لە هەرسێ پارێزگای هەولێر و دهۆک و سلێمانی، هه‌روه‌ها كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا بەمشێوەیە:
 
هەولێر:
پارتی دیموکراتی کوردستان: 8
 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 2
 
نەوەی نوێ: 2
 
بزووتنەوەی گۆڕان: 1
 
هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری: 1
 
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: سفر
 
کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان: 1
 
سلێمانی:
بزووتنەوەی گۆڕان: 4
 
نەوەی نوێ: 2
 
هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری: 1
 
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: 1
 
کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان: 1
 
پارتی دیموکراتی کوردستان: 1
 
 
دهۆک: پارتی دیموکراتی کوردستان: 10
 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: سفر
 
بزووتنەوەی گۆڕان: سفر
 
نەوەی نوێ: سفر
 
هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری: سفر
 
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: یەک کورسی
 
کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان: سفر
 
 
كەركووك:
 
یەكێتی 6 كورسی
 
هاوپەیمانیی عەرەبی 3 كورسی
 
بەرەی توركمانی 3 كورسی
 
 
نەینەوا:
 
پارتی 6 كورسی
 
نەسڕ 7 كورسی
 
یەكێتی 1 كورسی
 
وه‌ك بڕیار بوو، لە ١٢ی ئایاری رابردوو، عێراقییەکان به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ کە ٢٤ ملیۆن و ٣٣ ھەزار و ٤٩٤یان بۆیان ھەبووه‌ دەنگ بۆ ٢٠٤ حزب و کەسایەتیی سیاسی بدەن، له‌ كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ به‌ ڕێژه‌ی ٤٤% و له‌ ١٨ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکادا كرد.