Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

جەعفەر شنگالی: پارتی زۆربەی دەنگی ئاوارەکان بەدەست دەهێنیت

دهۆک-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی هەلبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شنگال رایگەیاند، پارتی زۆربەی دەنگی ئاوارەکان بەدەست دەهێنیت.

جەعفەر شنگالی، لە لێدوانێکی ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دا گوتی:'' ئێستا دەست بە جوداکردنی دەنگی ئاوارەکان کردووە و بە پێی زانیارییەکانی ئێمە پارتی زۆربەی زۆری دەنگی ئاوارەکان بەدەست دەهێنیت، چونکە خەلک بروای بە پارتیە دەنگیان داوەتێ.

گوتیشی:'' بە پێی زانیاری و داتەکانمان پارتی زیاتر لە ٧٠% دەنگی ئاوارەکان بەدەست دەهینیت و نازانین چەند کاندید لە لقی شنگال سەردەکەون چونکە دەنگی ئاوارەکان هاوسەنگی دەنگەکان دەگۆردڕیت و بەڵام بە دڵنیایەوە دەنگی پارتی زیاتر دەبن.

بەرپرسی مەکتەبی هەلبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شنگال  گوتیشی:'' ئێمە لە لقی شنگال ٣١ کاندیدمان هەبووە و ئیستا نازانینن لێ سەردەکەوێت بەڵام ئەو دەنگی ئاوارەکانی ٥١ هەزار کەسن و دەنگی زیاتر بۆ کاندیدەکانمان دەبن.

لەبارەی دەنگی پارتی لە نێو شنگالیش، شنگالی دەڵێ، حەشدی شەعبی زۆر گوشار لە خەلکی شنگال کردووە و رێگە بە کاندیدەکانیشمان نەدەدا بانگەشەی خۆیان لە شنگال بکەن کەچی پارتی لە نێو دەستەڵاتی حەشدی شەعبیشدا دەنگی هێناوە.

کاروان بـــاعەدری