شنگال-KDP.info- قایقامی قەزای شنگاڵ دەڵێت، خەلکی شنگال هەرگیز نەیانویستووە هێزەکانی حەشد لە شنگالدا بمێنن و دەنگەکانی هەڵبژاردنیش گەورەترین بەڵگەن.
مەحەما خەلیل، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "بە پێی ئەنجامە بەراییەکان زۆربەی خەڵکی شنگال دەنگیان بە لیستی پارتی داوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە خەڵکی شنگال بڕوایان بە هیچ هێزیکی وەک حەشدی شەعبی نییە و نایانەوێ لە شنگالدا بن.
مەحەما خەلیل گوتی: "خەڵکی شنگال بە دەنگەکانیان پەیامێکیان دایە حکوومەتی عێراق و هێزەکانی حەشدی شەعبی و ئیدارە خۆسەپێنەکەی شنگال، کە خەڵکی شنگال نایانەوێت ئەوان لە شنگالدا بمێنن و پێیان ڕایگەیاندن، خەڵکی شنگال دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەر هەرێمی کوردستان و نایەوێ ئەوان دەستەڵاتیان لە شنگالدا هەبێت."
پێشتر قادر قاچاخ، بەرپرسی لقی ١٧ی پارتی لە شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕایگەیاندبوو، زۆرینەی دەنگی خەڵکی شنگال بۆ پارتییە .
بە پێی ئەنجامە بەراییەکانی کۆمسیۆنی باڵایی هەڵبژاردنەکان، پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ دەنگێکی زۆری بە دەست هێناوە.
کــاروان بـــاعەدری