Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی تەیاری غەددی سووریا دەكات

هەولێر-KDP.info-  سەرۆك بارزانی  پێشوازی لە سەرۆكی تەیاری غەددی سووریا کرد و لە دیدارکەدا سەرۆكی تەیاری غەددی سووریا پیرۆزبایی سەركەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستانی لە سەرۆك بارزانی و خەڵكی كوردستان كرد لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و وێڕای ئاماژەدان بە ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە چارەكردنی كێشەكانی عێراق و ناوچەكە جەختیشی لەسەر پێگەی هەرێمی كوردستان لە عێراق و ناوچەكەدا كردووە.

ڕۆژی چوارشەممە ١٦ـی ٥ـی ٢٠١٨ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شێخ ئەحمەد ئەلجەربا سەرۆكی تەیاری غەددی سووریا كرد.
لە دیدارەكەدا سەرۆكی تەیاری غەددی سووریا پیرۆزبایی سەركەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستانی لە سەرۆك بارزانی و خەڵكی كوردستان كرد لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و وێڕای ئاماژەدان بە ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە چارەكردنی كێشەكانی عێراق و ناوچەكە جەختیشی لەسەر پێگەی هەرێمی كوردستان لە عێراق و ناوچەكەدا كردووە و ئەوەی ڕاگەیاند كە پەیوەندیی باشی نێوان هەولێر و بەغدا كاریگەریی لەسەر باشتربوونی ئاساییشی هەرێمایەتی لە ناوچەكەدا دەبێت.
لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی سوپاسی سەرۆكی تەیاری غەددی سووریای كرد و هێمای بە دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دا و ئەوەیشی ڕاگەیاند كە بەهۆی هەڵبژاردنەوە بارودۆخێكی نوێ هاتووەتە ئاراوە و لە دوای هەڵبژاردنەكان ئەوەی كە بۆ هەرێمی كوردستان جێگەی بایەخ و یەكلاییكەرەوەیە هەڵوێستی لایەنە عێراقییە براوەكانە بەرانبەر ماف و داواكارییەكانی گەلی كوردستان.
بارودۆخی سیاسیی سووریا و دوایین پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەكانی ئەو وڵاتە تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو.