Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ژمارەیەك سەركردەی عێراقی لەڕێی تەلەفۆنەوە دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردن لەگەڵ سەرۆك بارزانی تاوتوو دەكەن

هەولێر-KDP.info- هەریەكە لە سەید موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر و هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح و سەید عەمار ئەلحەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمە و حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق و سەرۆكی لیستی نەسر و فواد مەعسووم سەرۆككۆماری عێراق لەڕێی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنیان لەگەڵ سەرۆك بارزانی تاوتوو كرد.

لە ڕۆژانی سێشەممە ١٥ـی ٥ـی ٢٠١٨ و چوارشەممە ١٦ـی ٥ـی ٢٠١٨ هەریەكە لە سەید موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر و هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح و سەید عەمار ئەلحەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمە و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی لیستی نەسر و فواد مەعسووم سەرۆككۆماری عێراق لەڕێی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنیان لەگەڵ سەرۆك بارزانی تاوتوو كرد.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیانەدا سەركردەكانی عێراقی پیرۆزبایی سەركەوتنی لیستی پارتی دیموكراتیان لە سەرۆك بارزانی كردووە لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بیروڕایان لەبارەی قۆناغی دوای هەڵبژاردن لەگەڵ سەرۆك بارزانی ئاڵوگۆڕ كردووە.