سلێمانی-KDP.info- سۆران سێوكانی، چاودێری سیاسی دەڵێ، هاووڵاتییانی كوردستان پاداشتی پڕۆژه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی پارتییان داییه‌وه به كردنه‌وه‌ی به حزبی یه‌كه‌می كوردستان، سزای ئه‌و حزبانه‌شیان دا كه دژی پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی بوون.
سۆران سێوكانی، چاودێری سیاسی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاند: "ئه‌و بابه‌ت و نووسینانه‌ی له شۆسیال میدیا له‌سه‌ر پارتی و پرسی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ده‌نووسران بە بڵقی سه‌رئاو ده‌رچوون، كه ناوی خۆیان لێ نابوو شه‌قامی سیاسیی كوردستان، به‌ڵام بینیمان ئه‌وانه‌ی زیاتر بێده‌نگ بوون به هۆی ئه‌و جنێوفرۆشییه‌ی كه له فەیسبووك دروست ببوو ڕۆژی 12/5 سزای دژانی سه‌ربه‌خۆیی و ڕێفراندۆمیان دا، متمانه‌ی خۆیان به‌خشییه سه‌ربه‌خۆییخوازه‌كانی كوردستان."
سێوكانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "هاووڵاتیانی كوردستان قه‌زیه‌ی كوردیان ته‌سلیمی پارتی كرده‌وه، ده‌شتوانین بڵێین پارتی پاداشتی هه‌نگاوه‌كانی وه‌رگرته‌وه، كه هەنگاونانی بۆ سه‌ربه‌خۆییی له 25ی ئه‌یلوولی ساڵی ڕابردوو كه دژه سه‌ربه‌خۆییه‌كان، به خاڵی لاوازی پارتی سه‌یریان ده‌كرد، كردبوویانه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی خۆیان نه‌یانزانی ئه‌و دروشمانه سه‌ری خۆیان ده‌خوات".
له‌باره‌ی ئەوەی کە ئایا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ پارتی پاش ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی سه‌ركه‌وتوو بوو، ئه‌و چاودێری سیاسییه ده‌ڵێت: "پارتی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12/5 به‌ده‌ست هێنا، كه ته‌نانه‌ت كوردانی تاراوگه‌ش پارتییان له‌سه‌ر ته‌واوی وڵاتانی ده‌ره‌وه كرده حزبی یه‌كه‌م، كه ئێستا پارتی به‌ته‌نیا خۆی ده‌نگی له ته‌واوی حزبه‌كان زیاتره".
له‌باره‌ی ئەوەی کە هاووڵاتیانی كوردستان ده‌نگی خۆیان به‌خشی به پارتی، لێره‌به‌دوا ئه‌ركی پارتی چییه، سۆران سێوكانی ده‌ڵێت: "ئه‌و ده‌نگانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌لای پارتی ئامانه‌ته و ده‌بێ پارێزگاری‌یان لێ بكات و له ڕێگه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه‌تی زیاتر كار بكات بۆ قه‌زیه‌ی كوردی و خزمه‌تكردنی تاكی هه‌رێمی كوردستان، چونكه چه‌ندین ساڵه خه‌ڵكی كوردستان به هۆی قەیرانه‌وه ئازاری زۆریان چه‌شتووە، به‌ڵام هاووڵاتیان وا حكومیان دا ئه‌وه به‌غدایه پاره‌ی بڕیون نه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێم، بۆیه ده‌بێت پارتی له به‌غدا مافه‌كانیان وه‌ربگرێته‌وه".
له‌باره‌ی شكستی چه‌ند حزبێك له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ناوبراو ده‌ڵێت: "یه‌كه‌م هۆکار ئه‌و دژایه‌تییه گه‌وره‌یە بوو كه دژی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان كردیان، دووه‌م ڕاگه‌یاندن بوو كه توانی بۆ خه‌ڵكی ڕوون بكاته‌وه ئه‌و حزبانه كێن کە خیانه‌تیان له كوردستان كرد و کامەن ئه‌و حزبانه‌ی نایانه‌وێت كورد بگاته سه‌ربه‌خۆیی، بۆیه سه‌یرێك بكه‌ین زۆرینه‌ی حزبه‌كان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له هه‌ولێر و دهۆك ده‌نگه‌كانیان زۆر دابه‌زی، ده‌نگی پارتیش كاتێك ده‌نگی له سلێمانی كه‌می كردووه، کە ته‌زویراتی زۆر كراوه، ده‌نگی براوه، ئه‌گینا دوو كورسییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی ده‌برده‌وه، ئه‌گه‌ری زیادكردنیشی هه‌بوو سه‌رباری ئه‌و هه‌موو هێرشی ڕاگه‌یاندنه له‌و سنووره له‌سه‌ری بوو".
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی